KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئینته‌رنێت سودی‌ بۆ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك هه‌یه‌‌
    ته‌ندروستی
  08/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، به‌كارهێنانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت سودی‌ زۆری‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ده‌رونی‌ نه‌خۆشه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك هه‌یه‌.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن زانكۆی‌ كالیفۆرنیا له‌ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌و ژنانه‌ی‌ توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك بوون‌و خاوه‌نی په‌یجی خۆیانن یاخود زانیاری‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ده‌نه‌ هاوڕێ‌و كه‌س‌وكاریان له‌رووی‌ ده‌روونیه‌وه‌ سه‌قامگیرترن، ئه‌مه‌ش سودی‌ زۆری‌ بۆ باشتربوونی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی‌ چاره‌سه‌ریان بۆكراوه‌ ده‌ڵێن: "سودی‌ زۆریان له‌پشتیوانی گروپه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا بینیوه‌ له‌رێگای‌ تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه‌، جگه‌له‌وه‌ له‌م رێگایه‌وه‌  ده‌ستمان به‌باشترین چاره‌سه‌ر گه‌شتووه‌."

ئانیت ستانتن، سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌‌و پسپۆڕی‌ ده‌رونناسی ده‌ڵێت: " ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌په‌یوه‌ندی‌ نێوان تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت‌و شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك ده‌سه‌لمێنێت، گێڕانه‌وه‌ی‌ چیرۆكی نه‌خۆشییه‌كان‌و ده‌ربڕینی هاوسۆزی‌‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر نه‌خۆشی سودێكی زۆری‌ هه‌یه‌".


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  5820
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ