KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سامسۆنگ ده‌سته‌كانت ده‌كاته‌ كیبۆردی‌ كۆمپیته‌ر‌
    زانست
  08/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا كۆمپانیای‌ سامسۆنگ بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ته‌واوی‌ ئامێره‌ ته‌كنۆلۆژییه‌كان به‌جۆرێك لێده‌كات كه‌هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ مرۆڤ بن‌و ئه‌ندامه‌كانی له‌شیش ده‌كاته‌ پارچه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی.

دروستكردنی كاتژمێری‌ زیره‌ك كه‌ ته‌نهاپێستی ده‌ست ده‌بێته‌ شاشه‌، نمونه‌ی‌ یه‌كێك له‌و پێشكه‌وتنانه‌یه‌، له‌ئێستاشدا ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌ڵێت ده‌سته‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ینه‌ كیبۆردی‌ كۆمپیوته‌رو هه‌مان كاری‌ كیبۆردێكی ئاسایی ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی‌ (ده‌یلی مه‌یل)ی‌ به‌ریتانییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئامێره‌كه‌ ناوی‌ (گالاكسی گلاس)ه‌‌و به‌كارهێنه‌ر له‌ڕێگه‌ی‌ جێگیركردنی كامێره‌یه‌كی زۆر بچوكه‌وه‌ كه‌به‌سه‌ر ده‌سته‌كانیدا ده‌ڕوانێت، ده‌سته‌كانی ده‌بێته‌ شاشه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری‌ ده‌توانێت به‌كاری‌ بهێنێت.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ كۆمپانیای‌ (سامسۆنگ) له‌ساڵی 2013 ئاراسته‌ی‌ رێكخراوی‌ جیهانی به‌رهه‌مه‌ عه‌قڵییه‌كان (WIPO)كراوه‌‌و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ هه‌موو جوڵه‌یه‌كی ده‌ست له‌ڕێگای‌ كامێرایه‌كه‌وه‌ تۆمارده‌كرێت‌و دواتر جوڵه‌ی‌ هه‌ر به‌شێكی په‌نجه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌ بۆ وشه‌یه‌ك یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو، به‌وجۆره‌ هاوشێوه‌ی‌ كیبۆردێك كارده‌كات.







بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2184
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ