KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
هاوینی‌ ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی‌ غازی‌ ئێران بۆ عێراق ده‌ستپێده‌كات‌
    ئابووری
  05/03/2014

-

پرۆسه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ غازی‌ سروشتی‌ ئێران بۆ عێراق له‌ هاوینی‌ داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات و رۆژانه‌ 3 بۆ 4 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ره‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كرێت.

حه‌مید ره‌زا عێراقی‌، جێگری‌ وه‌زیری‌ نه‌وتی‌ ئێران ئاشكرایكرد، ئێران و عێراق 2 گرێبه‌ستی‌ غازیان له‌ 2 رێڕه‌وی‌ جیاوازه‌وه‌ ئیمزاكردوه‌، به‌گوێره‌ی‌ گرێبه‌سته‌كان ئێران له‌ڕێگای‌ 2 هێڵی‌ بۆرییه‌وه‌ له‌ 2 ناوچه‌ی‌ سنووری‌ جیاوازه‌وه‌ غاز ره‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كات و قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ گرێبه‌سته‌كه‌ش، هاوینی‌ ئه‌مساڵ ده‌خرێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و  رۆژانه‌ 3 بۆ 4 ملیۆن مه‌تر سێجا غاز ره‌وانه‌ی‌ عێراق ده‌كرێت.

عێراقی‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، به‌ گوێره‌ی‌ ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی‌ كه‌ مانگی‌ ته‌موزی‌ رابردوو ئیمزاكراون له‌ سنووری‌ ئیلامه‌وه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ 25 ملیۆن مه‌تر سێ‌ سێجا غاز ره‌وانه‌ی‌ وێستگه‌كانی‌ سه‌در، به‌غداد و مه‌نسوریه‌ بكرێت و له‌هێڵی‌ بۆری‌ دووه‌میشه‌وه‌ له‌ خوڕه‌م ئاباده‌وه‌ زیاتر له‌ 20 ملیۆن مه‌تری‌ سێجا غاز ره‌وانه‌ی‌ به‌سره‌ ده‌كرێت.



  6139
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
ده‌قی راپۆرتی ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نابۆكۆ...
نرخی‌ زێر‌و دراو...
توركیا سووره‌ له‌سه‌ر دانانی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هالك بانك...
هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدایه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت...
عه‌لی عه‌لاق: هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات‌و داهاته‌كه‌ی نادات به‌ ناوه‌ند...
كه‌لار؛ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ تانكه‌ر به‌رده‌وامه‌و داهاته‌كه‌ی‌ نادیاره‌...
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ جه‌یهان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل...
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
دۆلار دابه‌زی‌‌و زێڕ به‌رزبۆوه‌...
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان نرخی نه‌وتی ڕه‌ش زیادده‌كات...
سه‌فین دزه‌یی: هیچ بۆریه‌كی قاچاغی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و توركیا نییه‌...
په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كاته‌وه‌...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ