KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
قه‌ڵه‌وه‌كان ساڵانه‌ ته‌نها كاتژمێرێك وه‌رزش ده‌كه‌ن‌
    زانست
  03/03/2014
-

توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ده‌ست قه‌ڵه‌وی زیادبونی كێشی له‌شیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن, كه‌مترین كات ڕاهێنانی وه‌رزشیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و ژنانه‌ی كه‌ كێشیان زیاده‌, ساڵانه‌ ته‌نها كاتژمێرێك ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن, له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پیاوانه‌ی كێشیان زۆره‌, ساڵانه‌ نزیكه‌ی سێ بۆ چوار كاتژمێر ڕاهێنانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پسپۆڕه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ڕاهێنانه‌ وه‌رزشییه‌كان ئه‌نجام بدرێن.

توێژینه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌ندی نێوان قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشییه‌ جیاوازه‌كانیشی دیاری كردووه‌, به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كانی وه‌ك شه‌كره‌ و قه‌ڵه‌وی شێرپه‌نجه‌, زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ توشی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ ده‌بن له‌ ڕه‌گه‌زی مێن.

ئاماره‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ له‌ جیهاندا, زیاتره‌ له‌ 500 ملیۆن كه‌س دووچاری قه‌ڵه‌وی بونه‌ته‌وه‌ كه‌ 300 ملیۆنیان له‌ ڕه‌گه‌زی مێن و 200شیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1810
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ