KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ته‌مه‌نی 100 هه‌زار ساڵه‌‌
    زانست
  26/02/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی‌ (زه‌ تایم)، فۆتۆگرافه‌ری‌ به‌ناوبانگ (راچل سوسمان) ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 10 ساڵ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان گه‌ڕاوه‌ تا وێنه‌ی‌ به‌ته‌مه‌نترین زینده‌ مادده‌‌و روه‌ك‌و زینده‌وه‌رانی سه‌رزه‌وی‌ بگرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا رێیكه‌وتۆته‌ ده‌یان زینده‌ پێكهاته‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌ده‌وروبه‌ری‌ 20 هه‌زار ساڵدابووه‌.

له‌دواین وێستگه‌یادا، راچل وێنه‌ی‌ قه‌وزه‌كانی ناوچه‌ی‌ (پۆسیدۆنیا)ی‌ گرتوه‌ له‌ده‌ریای‌ سپی ناوه‌ڕاست، ته‌مه‌نی یه‌كێك له‌قه‌وزه‌كان كه‌شێوه‌ی‌ دارێكی ئاسایی وه‌رگرتووه‌، زیاتر له‌ 100 هه‌زار ساڵی تێپه‌ڕاندووه‌، شاره‌زایانیش پێیانوایه‌ ئه‌م قه‌وزه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 11 پێكهاته‌ زیندوه‌ی‌ كه‌زۆرترین ته‌مه‌نیان له‌جیهاندا هه‌یه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، ئه‌م قه‌وزه‌ی‌ ده‌ریایه‌ ته‌مه‌نی له‌داره‌كانی (بۆواباب) كه‌متره‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ ئه‌فه‌ریقای‌ باشور.



بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2549
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ