KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌، لێدوانێك له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی‌  12ی ئازاری ساڵی 2004ی قامیشلۆ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی توركیا و كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 1971ی توركیا، بڵاوده‌كاته‌وه‌.

جه‌میل بایك، هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌)، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ له‌ئاژانسی فوراتنیوز بلاَوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندوه‌: سه‌ركه‌وتنی كورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی توركیا و باكووری كوردستان كه‌ 3هه‌فته‌ی ماوه‌، زۆر شت ئاشكرا ده‌كات بۆ كورد و سه‌ركه‌وتن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌ واتای ئاشتی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و ئازادیی ئۆجه‌لان دێت و ئه‌و ده‌نگانه‌ی به‌ به‌ده‌په‌ش ده‌درێن، به‌و واتایه‌ دێت.

هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌، له‌باره‌ی ڕوداوه‌كانی‌ 12ی ئازاری ساڵی 2004ی قامیشلۆشه‌وه‌ كه‌ به‌ گولله‌ی‌ رژێمی سوریا، 12هاوڵاتی له‌یاریگایه‌كی ئه‌و شاره‌دا، گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، رایگه‌یاندوه‌: ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی خۆرئاوای كوردستان، یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز كردو هه‌مووكاتیش كورد به‌نه‌فره‌تكردن ئه‌و رۆژه‌ بیردێنێته‌وه‌.

له‌باره‌ی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی 12ی ئازاری ساڵی 1971ی توركیاش، كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌مێژووی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی توركیادا، سه‌رده‌مێكی نوێی خوڵقاندوه‌، بۆیه‌ ئه‌وان به‌ڕێزه‌وه‌ یادی ئه‌و رۆژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1426
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ