KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

دانیشتوانی‌  گوندی‌ توه‌سپی‌  به‌هۆی‌ دیاری‌ نه‌كردنی‌ سنوری‌ گونده‌كه‌یان خۆپیشاندانێكیان رێكخست و  رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ قه‌یوان سلێمانیان داخست، ڕاشی‌ ده‌گه‌یه‌نن به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌ زایه‌تیه‌كانیان  تائه‌و كاته‌ی‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ داواكاریه‌كانیان بۆ جێ به‌جێده‌كرێن. 
 

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ دانیشتوانی‌  گوندی‌ توه‌سپی‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندجارێك داوایان كردوه‌و سنوری‌ گونده‌كه‌یان بۆ دیاری‌ بكرێت به‌لاَم  تائێستا  وه‌لاَمنه‌دراونه‌ته‌وه‌ خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام داو رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ قه‌یوان -سلێمانیان   داخست .

ژماریه‌ك له‌هاولاَتی‌ گونده‌كه‌ به‌ KNNیان ڕاگه‌یاند:   سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ سنوری‌ گونده‌كه‌یان بۆدیاری‌ نه‌ كراوه‌، شه‌وانه‌ش  له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه‌ گه‌مارۆ ده‌ درێن و هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ریان.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد:  دروستكردنی‌ خانو بۆ به‌رپرسان له‌ناوچه‌كه‌یان  ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌لاَم ڕێگه‌ به‌ هاولاَتیان نادرێت خانو دروستبكه‌ن، ته‌ئكیدیشیان كرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1280
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ