KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
پەرلەمانی کریمیا سەربەخۆیی پەسەند کرد‌
    جیهان
  11/03/2014
-

پەرلەمانی هەرێمی کریمیا لە ئۆکرانیا، جاڕنامەی سەربەخۆیی هەرێمەکەی پەسەند کرد.

بەپێی راگه‌یاندراوێكی‌ پەرلەمانی کریمیا، ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز کردووە و تێیدا گفتوگۆ لەسەر جاڕنامەی سەربەخۆیی کریمیا کراوە، پەرلەمان بە ٧٨ دەنگ بۆ ریفراندۆمی ١٦ی ئه‌م مانگه‌ی‌ پەسەندی کردووە.

له‌ ناوەڕۆکی جارنامەی سەربەخۆیی کریمیا هاتووه‌: "ئەگەر بێتو لە ریفراندۆمی ١٦ی ئەم مانگە راستەوخۆ خەڵکی کریمیا دەنگ بە جیابوونەوەی کریمیا لە ئۆکرانیا بدا بۆ چوونە پاڵ روسیا، ئەوا کریمیا وەکو کۆمارێکی سەربەخۆ رادەگەیەنرێ، کۆماری کریمیا کۆمارێکی دیموکراتی، عەلمانی و فرە پێکھاتە دەبێ. بەڵێنی پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوخۆیی دەدا".

هه‌روه‌ها نوسراویشه‌، : "کۆماری کریمیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی، بەپێی ئەنجامی رێفراندۆم لە چوارچێوەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکاندا دەبێتە بەشێکی فیدراڵ لە فیدارسیۆنی روسیا. بە پشت بەستن بە پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی مافی چارەنووسی گەلان و پەیمانەکانی دیکە، ھەروەھا بە پشت بەستن بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی لەبارەی سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ، مافی خەڵکی کریمیایش ھەیە بۆ خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکا و سەربەخۆیی خۆی رابگەینێ".

بێجگە لە پەرلەمانی کریمیا، ئەنجومەنی شاری سیڤاستۆپۆل-یش ئەو جاڕنامەیەی پەسەند کردووە.

لە لایەکی دیکە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا پێیانوایە بڕیاری پەرلەمانی کریمیا بۆ جیابوونەوە لە ئۆکراینا، بڕیارێکی نایاساییە.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1207
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
گه‌نجانی‌ تاران: ئازادیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ڕۆحانیدا فراوانتر بوه‌...
گه‌ڕان به‌ دوای‌ فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌...
یونیسێف: سوریا مه‌ترسیدارترین شوێنی‌ جیهانه‌ بۆ منداڵان...
كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ هێشتا كورسییه‌كه‌ی‌ سوریای‌ به‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌داوه‌...
سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ كۆریاى باكور سه‌دا سه‌دی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا...
دواین راپرسی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ توركیا...
ئیسرائیل ناڕه‌زایی‌ له‌ دژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشتۆن بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێت...
لێبوردنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌: رژێمی‌ سوریا برسیه‌تی‌ وه‌كو چه‌ك به‌كارده‌هێنێت...
كاترین ئاشتۆن به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێك گه‌یشته‌ تاران...
ڕۆژانه‌ 800 ژن له‌كاتی منداڵبووندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن...
کلینتۆن: سەرکەوتنی ژن سەرکەوتنی جیھانە...
ڕوسیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕاپرسی‌ له‌ دورگه‌ی‌ كڕێم...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ