KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
گه‌نجانی‌ تاران: ئازادیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ ڕۆحانیدا فراوانتر بوه‌‌
    جیهان
  11/03/2014

-

له‌ دوای‌ هاتنه‌ سه‌ركاری‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران، جگه‌ له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا ، ئازادیی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو زیاتر بوه‌.

له‌ دوای‌ هاتنه‌ سه‌ر كاری‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری‌ سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ئێراندا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌رچاوترینیان كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ فشاری‌ داموده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانه‌ له‌ سه‌ر هه‌ڵسه‌وكه‌وتی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاو له‌و چوارچێویه‌شدا، كۆفی‌ شۆپه‌كان بوونه‌ته‌ شوێنی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نجان و خوێندكارانی‌ كوڕ و كچ تێیدا ئازادانه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ و چاتكردن و قسه‌ و باس، رۆژانێكی‌ خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانیش، كچان وه‌كو سه‌رده‌می‌ فه‌رمانڕه‌وایی‌ ئه‌حمه‌دی‌ نه‌ژاد، به‌ هۆی‌ خۆڕازاندنه‌وه‌یان و ره‌چاونه‌كردنی‌ حیجابی‌ ئیسلامیه‌وه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاته‌وه‌، ئازار نادرێن و گه‌نجان پێیان وایه‌: له‌ ئێستادا هێشتا ئازادییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سنووردارن ، به‌ڵام به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی‌ رابردوو، فراونتر بوون .  
 
له‌وباره‌یه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ كچ و كوڕ له‌ كۆفییه‌كی‌ تارانی‌ پایته‌خت، به‌مجۆره‌ باس له‌ ئازادییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ ڕۆحانی‌، ده‌كه‌ن.

  1265
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ