KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا‌
    عێراق
  11/03/2014
-

دژ به‌ لێدوانێكی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در كه‌ به‌ سیاسییه‌كی نه‌شاره‌زا و هه‌رزه‌كاری وه‌سفكردبوو لایه‌نگرانی سه‌در له‌ شاری به‌غداد، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی‌ نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كه‌ له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، بڵاوكرایه‌وه‌‌و ڕه‌خنه‌ی له‌ موقته‌دا سه‌در گرتبوو ‌و ناوبراوی به‌ سیاسییه‌كی نه‌شاره‌زا له‌ سیاسه‌تی نوێ و هه‌رزه‌كار وه‌سفكرد بوو، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له‌ شاری به‌غداد، خۆپیشاندانێكیان دژ به‌و وتانه‌ی مالیكی ئه‌نجامدا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیبراهیم جابری به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌در له‌ به‌غداد وه‌ك یه‌كێك له‌ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند: كێشه‌كانی حكومه‌تی عێراق، نیشانه‌ی شكستی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تن و ئامانجی هێرشه‌كانی مالیكیش، په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌كانی ناو حكومه‌تن.

جابری راشیگه‌یاند: مالیك، سه‌ركردایه‌تیی عێراقی پێ ناكرێت و ته‌نیا سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زهه‌بییه‌ و پێویسته‌ وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی عێراق، وه‌ڵامی مالیكی بده‌نه‌وه‌ چونكه‌ هێڵی سووری به‌زاندوه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1468
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌...
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ