KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن‌
    کوردستان
  11/03/2014
- ئیسماعیل حه‌مه‌ره‌حیم

له‌پاش 11 ساڵ دۆسیه‌یه‌ك زیندوده‌كرێته‌وه‌ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌، برایه‌كی‌ قوربانییه‌كه‌ش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات له‌پاش ئه‌و روداوه‌ دایك و باوكم توشی چه‌ندین ده‌رد‌و نه‌خۆشی هاتون و هه‌میشه‌ چاوه‌ڕێی‌ هه‌واڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ تاوانباران بوون.

سه‌ره‌تای‌ پایزی‌ 2003 بویه‌ پایزی‌ یه‌كجاره‌كی‌ محه‌مه‌دی‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵ و ئیدی‌ دڵی‌ ئه‌و دایك و باوكه‌ به‌هاریان نه‌بینییه‌وه‌، تازه‌ پشوی‌ هاوینه‌ی‌ قوتابخانه‌ كۆتایی هاتبوو چه‌ند رۆژێك بوو محه‌مه‌د به‌هاورێكانی‌ قوتابخانه‌ی‌ شاد بوبوویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاورێ و مامۆستاكانی‌ بڕیاری‌ ئه‌وه‌یان دابوو پێكه‌وه‌ بچنه‌ قه‌راغ ده‌ریاچه‌ی‌ سیروان بۆیه‌كتر ناسینی‌ ئه‌و  قوتابیانه‌ی‌ كه‌ تازه‌ چونه‌ته‌ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌.

به‌ڵام گه‌شت و سه‌یران یه‌كتر ناسینه‌كه‌ بوه‌ غه‌مباری‌‌و له‌ هۆڵی‌ پرسه‌ی‌ یه‌كێك له‌ مزگه‌وته‌كانی‌ وارماوا هاوڕێكانی‌ محه‌مه‌د یه‌كتریان له‌ ئامێزده‌گرت‌و سه‌ره‌خۆشیان له‌یه‌كتر ده‌كرد.

ئازاد عه‌بدولعه‌زیز برا گه‌وره‌ی‌ محه‌مه‌دی‌ جوانه‌مه‌رگ چاویلكه‌كانی‌ له‌ سه‌رچاوی‌ كرده‌وه‌و به‌ده‌سته‌سڕێك چاوه‌كانی‌ سڕی‌ و به‌قوڕگی‌ گیراو ده‌ستی‌ به‌گێرانه‌وه‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ كرد كه‌ به‌ئۆتۆمبێل له‌ براكه‌یان داوه‌و پاشان فڕێیان داوه‌.

ئازاد زیاتر وتی‌ "رۆژی‌ 26/9/2003 محه‌مه‌دی‌ برام ئۆتۆمبێلێ لێی‌ ده‌دات و چه‌ند دراوسێیه‌كمان روداوه‌كه‌ ده‌بینن كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌براكه‌م ده‌دات شۆفێره‌كان و سه‌رنشینه‌كانی‌ ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ براكه‌م هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌و ده‌یبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان، ئیدی‌ كاتێك هاوڵاتیان ئه‌مه‌ده‌بینن واده‌زانن براكه‌م بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌به‌ن، به‌ڵام سێ رۆژ ئێمه‌ و خزم و هاوڵاتیانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌دوای‌ براكه‌مدا گه‌راین نه‌مان دۆزییه‌وه‌و هه‌رچی‌ نه‌خۆشخانه‌و و ده‌رمانخانه‌ هه‌بوو هه‌مووی‌ گه‌راین هیچ هه‌واڵێك نه‌بوو، پاشان ده‌ستمان كرد به‌گه‌ران به‌ ده‌شت و چیاو چۆمه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌ر نه‌ بوو".

وتی‌ "نیوه‌رۆیه‌ك كاتێك بۆ پشوو له‌پاش گه‌رانێكی‌ زۆر ویستمان بگه‌رێینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ له‌ناكاو ئۆتۆمبێلێك هاتوو ته‌رمی‌ براكه‌یان نیشاندام، كه‌ پرسسیم له‌كوێ دۆزیتانه‌وه‌، وتیان كرێكارانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ كاره‌با له‌قه‌راغ جاده‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان دۆزیویانه‌ته‌وه‌".

كاتێك ته‌رمی‌ محه‌مه‌د ده‌برێته‌ به‌رده‌ستی‌ باوكی‌ له‌وكاته‌دا باوكی‌ ده‌ڵێت كامێرا بێنن با وێنه‌ی‌ كوڕه‌كه‌م بگرم، كامێرابینن با كوره‌كه‌م له‌به‌رچاو ون نه‌بێت و هه‌رده‌م له‌یادم بێت.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی‌ كه‌ توانیویه‌تی‌ دوای‌ 11 ساڵ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌سی كوشتنی‌ محه‌مه‌د ده‌ستگیربكات، نه‌قیب گۆران ئه‌فسه‌ری‌ پۆلیسسی ناحییه‌ی‌ وارماوایه‌ رونیكرده‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 11ی‌ شه‌وی‌ 23 له‌سه‌ر 24ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ ئه‌مساڵ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێده‌گات كه‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسی‌ محه‌مه‌د له‌چ شوێنێكن‌و سه‌رقاڵی‌ چین، بۆ رۆژی‌ داهاتوو ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ دوسیه‌كه‌ هه‌ڵده‌داته‌وه‌و بۆ ئێواره‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرده‌كات و تۆمه‌تبارانیش دان به‌تاوانه‌كه‌دا ده‌نێن.

ئازاد عه‌بدولعه‌زیز برای‌ قوربانیه‌كه‌ ده‌ڵێت "كاتێك هه‌واڵه‌كه‌یان دایه‌ ئێمه‌ ته‌عزێكه‌مان تازه‌ بویه‌وه‌و به‌ڵام هه‌ربڕوامان نه‌كرد تا ئه‌و كاته‌ی‌ یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباران ناونیشانی‌ منداڵه‌كه‌یان ئاشكراكردبوو له‌كاتی‌ لێدانیدا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وكاته‌دا محه‌مه‌د سینییه‌ك توێكڵه‌ شوتی‌ پێبووه‌و ویستویه‌تی‌ بۆ ئاژه‌ڵی‌ یه‌كێك له‌ماڵه‌ دراوسێكانی‌ خۆیان ببات".

به‌پێی‌ وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ محه‌مه‌د ئاشكرابونی‌ تۆمه‌تباره‌كان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌وه‌ بوه‌ كه‌ دوو ژن له‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ تۆمه‌تباران بۆته‌ ده‌مه‌قاڵێیان‌و یه‌كێكیان ئه‌م رسته‌یه‌ی‌ له‌ده‌م ده‌رچووه‌ كه‌ "ئێوه‌ منداڵی‌ فڵانه‌كه‌ستان كوشت و فڕێتان دایه‌ سه‌رجاده‌".

به‌ڵام نه‌قیب گۆرن حسێن ئه‌فسه‌ری‌ بنكه‌ی‌ وارماوا ئه‌م وته‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ته‌نها به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونی‌ خۆی‌ توانیویه‌تی‌ تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسه‌كه‌ ئاشكرابكات.

خه‌مێكی‌ تری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ محه‌مه‌د ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كوڕه‌كه‌یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ لێی‌ داوه‌ پاشان فڕێیان داوه‌ته‌ خواره‌وه‌و به‌پێی‌ راپۆرتی‌ پزیشكی‌ محه‌مه‌د له‌پاش فرێدانی‌ له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ش 48 كاتژمێر ژیاوه‌و پاشان گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌.

نه‌قیب گۆران رونیكرده‌وه‌ كه‌ كاتێك تۆمه‌تبارانی‌ كه‌یسه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ توانیویانه‌ وا له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن كه‌ دان به‌تاوانه‌كه‌ی خۆیاندا بنێن.

براگه‌وره‌ی‌ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "ئێمه‌ پارێزه‌رمان نه‌گرتووه‌و ناشی گرین چونكه‌ دڵنیاین له‌وه‌ی‌ كه‌یسه‌كه‌ رێكاری‌ یاسایی خۆی‌ ده‌گرێت، به‌ڵام پێشتر سكاڵامان تۆمار كردووه‌ و ئێمه‌ تۆمه‌تبارانیش ناناسین و هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا نییه‌".

به‌پێی‌ وته‌ی‌ پۆلیسی بنكه‌ی‌ وارماوا چواركه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌ستگیركراون و شۆفێری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ئێستا له‌ژیاندانه‌ماوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  3089
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ