KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ مێژووه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می كابینه‌ی‌ عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی یه‌كێتی له‌ پارێزگای سلێمانی، چه‌ندین به‌رپرسی حزبیی له‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی دامه‌زرێنراون و موچه‌ی‌ به‌رزیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ كه‌ ماڵپه‌ری‌ شرۆڤه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ ژماره‌ (11608) و له‌ مێژووی (4/9/2005) و ئیمزای‌ عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ ئیداره‌ی‌ سلێمانی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابویی كراوه‌ داواده‌كات "چه‌ند ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندام به‌ش و ئه‌ندام كۆمیته‌ و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر" بڕیاری بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی‌ مانگانه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ و داواده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست بكات به‌ خه‌رجكردنی موچه‌كانیان .

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی‌ نوسراوه‌كه‌دا عومه‌ر فه‌تاح بڕیاری ده‌ركردووه‌ كه‌ "پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رێتی و كشتوكاڵ و خانووبه‌ره‌ هه‌ڤاڵانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی بگرێته‌وه‌"

هه‌روه‌ك داواشده‌كات "پێداویستی و كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر دابین بكرێت و بودجه‌ی‌ تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت" .

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2244
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ