KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

په‌روین بوڵدان جێگری‌ سه‌رۆکی‌ فراکسیۆنی‌ BDP رایگه‌یاند ئۆجالان كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ئیجابی‌ ناوبردوه‌‌و بریاریشه‌ نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل بنێرێت.

په‌روین بوڵدان و ئه‌ندامی‌ شاندی‌ ئیمراڵی‌ که‌ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامدا، ده‌رباره‌ی‌ ناوه‌رۆکی‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌یان به‌فورات نیوزی‌ راگه‌یاندوه‌ "ئۆجالان ده‌ستنیشانی‌ کرد که‌ دیداره‌که‌ی‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌رێنی‌ بووه‌‌و هه‌تا 30 ئاداری‌ کاتی‌ هه‌ڵبژاردن  ده‌وه‌ستم".

ئۆجالان رایگه‌یاندوه‌ "قۆناخی‌ دیالۆگ کۆتای‌ هاتووه‌ و به‌ڵام رێکه‌وتن ده‌ستیپێنه‌کردووه‌ ئه‌مه‌ش له‌ یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌سنگێنرێت".

 په‌روین بوڵدان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ که‌ ئۆجالان له‌نه‌ورۆزی‌ 21ی‌ ئاداری‌ ئامه‌د پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ساڵیک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت‌و  وتی‌ "ئۆجالان په‌یامه‌که‌ی‌ بۆ نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌کی‌ نوسراو ده‌نێرێت و تیایدا پرۆسه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ ساڵێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئه‌و کارانه‌ی‌ پێوستن ئاشکرا ده‌کات بۆیه‌ ره‌نگه‌ په‌یامه‌که‌ به‌رله‌نه‌ورۆز بگاته‌ ده‌ستی‌ ئێمه‌ په‌یامه‌که‌ هه‌م به‌کوردی‌ و هه‌میش به‌تورکی‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌".

په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند که‌ ئۆجالان نامه‌یه‌کی‌ بۆ قه‌ندیل نوسیوه‌ و وتی‌ "ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ 12 لاپه‌ڕه‌ پێکدێت، ره‌نگه‌ له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی‌ نه‌ورۆز بگاته‌ به‌رده‌ستمان، کاتێک گه‌یشته‌ به‌رده‌ستمان ده‌یبه‌ینه‌ قه‌ندیل".

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1738
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ