KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
یانه‌ی‌ سلێمانی‌ سزای‌ یاریزانان و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی‌ په‌سه‌ندكردو هه‌ڕه‌شه‌ش ده‌كات ‌
    وه‌رزش
  11/03/2014
-

یانه‌ی‌ سلێمانی‌ سزای‌ سه‌ر یاریزانه‌كانی‌ په‌سه‌ند كردو به‌ یه‌ك ملیۆن دیناریش سزای‌ راهێنه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌دات، جارێكی‌ تریش هه‌ره‌شه‌ی‌ وه‌ستاندنی‌ چالاكیه‌كان ده‌كاته‌وه‌.


ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئه‌نجامداو به‌پێی‌ وته‌ی‌ هه‌رده‌ ره‌ئوف بارام جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ , كه‌ به‌ سایتی‌ تایبه‌تی‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌، سزای‌ ماددی‌ سه‌ر یاریزانه‌كان به‌ 500 هه‌زار دینار په‌سه‌ندكراوه‌و سه‌ردار ساڵحی‌ راهێنه‌ریش یه‌ك ملیۆن دینار له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ده‌بڕدرێت.


دوای‌ شكسته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ ئاڵاش له‌ خولی‌ كوردستان , ده‌ستبه‌رداری‌ هه‌ڵمه‌ت عادل و بورهان عه‌بدولكه‌ریم ده‌بێت.


سه‌باره‌ت به‌ تیپی‌ خولی‌ عێراقیش جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ وتویه‌تی‌، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كاندا ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئاماده‌نه‌بون چاوه‌ڕوانی‌ یانه‌كه‌ بكه‌ن تا كێشه‌ی‌ دارایی‌ چاره‌سه‌رده‌كات و هاوكارییه‌كه‌ی‌ پێده‌گات ، ئه‌وا ده‌ستبه‌رداریان ده‌بن.


به‌رپرسانی‌ یانه‌ی‌ سلێمانی‌ جارێكی‌ تر هه‌ره‌شه‌ی‌ وه‌ستاندنی‌ چالاكیه‌كان ده‌كه‌ن و مۆڵه‌تی‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوو ده‌ده‌نه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ,  تا كێشه‌ داراییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه‌ نه‌ له‌ لیژنه‌ی‌ ئۆلۆمپی‌ و نه‌ له‌حكومه‌ت , هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌هاتۆته‌ یانه‌كه‌یانه‌وه‌.

بڕیار عه‌باس 


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  413
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ