KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
گه‌ڕان به‌ دوای‌ فڕۆكه‌ مالیزییه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌‌
    جیهان
  11/03/2014
-

پرۆسه‌ی‌ گه‌ڕان به‌ دوای‌ فڕۆكه‌ ونبووه‌كه‌ی‌ مالیزیا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌ له‌ ئارادایه‌ ئه‌و 2 سه‌رنشینه‌ی‌ پاسپۆرتی‌ ساخته‌یان هه‌ڵگرتووه‌ ئێرانی‌ بووبێتن.

له‌ كاتێكدا هێشتا چاره‌نووسی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی‌ 4 رۆژ پێش ئێستا له‌ ده‌ریای‌ باشووری‌ چین ونبووه‌ نادیاره‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌داو ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری‌ تیرۆریستی‌ بوونی‌ رووداوه‌كه‌ فراوانتر ده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ تایله‌ندی‌ ئاشكرای‌ كرد پیاوێكی‌ ئێرانی‌ 2 بلیتی‌ به‌ 2 سه‌رنشینی‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ فرۆشتووه‌ كه‌ پاسپۆرتی‌ ساخته‌ی‌ ئیتالی‌ و نه‌مساویان پێبووه‌.

هاوكات ئێرانییه‌كی‌ نیشته‌جێی‌ مالیزیا كه‌ خۆی‌ وه‌كو هاوڕێی یه‌كێك له‌و 2 سه‌رنشینه‌ی‌ فڕۆكه‌كه‌ ناساندوه‌  رایگه‌یاندوه‌ ئه‌وان ئێرانی‌ بوون و به‌ نیازبوون له‌ رێگه‌ی‌ پاسپۆرته‌ ساخته‌كانه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌وروپا.

حكومه‌تی‌ مالیزیاش پۆلیسی‌ ئینته‌رپولی‌ ئاگادر كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و 2 كه‌سه‌ی‌ پاسپۆرتی‌ ساخته‌یان پێبووه‌  له‌ هاوڵاتی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئاسیا ناچن.

4 رۆژ پێش ئێستا فڕۆكه‌یه‌كی‌ نه‌فه‌ر هه‌ڵگری‌ مالیزی‌ به‌ 239 سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ ئاوه‌كانی‌ ده‌ریای‌ باشووری‌ چین ونبوو و تا ئێستاش چاره‌نووسی‌ نادیاره‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  731
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ