KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كۆنترین تاجی شاهانه‌ له‌ مێژوودا‌
    زانست
  10/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

ئه‌وه‌ی‌ له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كۆنترین تاجی شاهانه‌یه‌ له‌مێژووی‌ مرۆڤایه‌تیدا كه‌ به‌ڕای‌ شاره‌زایان مێژووه‌كه‌ی‌ بۆ زیاتر له‌ 6000 ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی‌ (فۆكس نیوز) تاجه‌كه‌، بۆ سه‌رده‌می به‌كارهێنانی مس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌‌و هاوكات له‌گه‌ڵ 150 پارچه‌ی‌ دیكه‌دا له‌پێشانگایه‌كی تایبه‌ت نمایشده‌كرێن كه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای‌ توێژینه‌وه‌ی‌ جیهانی كۆن له‌نیۆرك رێكخراوه‌.

جێنیفه‌ر چای‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشانگاكه‌ ده‌ڵێت: " ئه‌م پارچانه‌ له‌ناوچه‌ی‌ ئیسرائیل دۆزراوه‌ته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ پێشانگایه‌كی له‌و جۆره‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیسرائیل ده‌كرێته‌وه‌."

چای‌ ده‌شڵێت: " به‌شێكی زۆری‌ پارچه‌كانی ئه‌م پێشانگایه‌ له‌ساڵی 1961و له‌نزیك ده‌ریای‌ مردوو دۆزراونه‌ته‌وه‌ كه‌400 پارچه‌ی‌ كۆنی ناوازه‌ بوون."



بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1573
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ