KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سه‌رۆكه‌ گه‌نجه‌كه‌ی‌ كۆریاى باكور سه‌دا سه‌دی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا‌
    جیهان
  10/03/2014

-

كیم جونگ ئون سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكور له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ گه‌لی‌ وڵاته‌كه‌یدا سه‌دا سه‌دی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێنا.

كیم پاڵێوراو بو له‌ ناوچه‌ی‌ باكتۆی‌ وڵاته‌كه‌ی‌.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ كۆریای‌ باكور بڵاویكرده‌وه‌ كیم له‌سه‌دا سه‌دی‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌و بازنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ی‌ كه‌ تێیدا كاندید بووه‌.

له‌هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ گه‌لدا له‌هه‌ر بازنه‌یه‌كدا یه‌ك كه‌س كاندید بووه‌.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌سه‌رده‌می‌ كیم جونگدا ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌موو پێنج ساڵ جارێك ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌و ده‌نگده‌رانیش به‌ "نه‌خێر" یان "به‌ڵێ‌" ده‌نگ ده‌ده‌ن.

س؛ بی‌ بی‌ سی‌

  3418
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ