KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئیسرائیل ناڕه‌زایی‌ له‌ دژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشتۆن بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێت‌
    جیهان
  10/03/2014
-

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌، داوای‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئێران و ئه‌وروپا ده‌كات و ئیسرائیلیش ناڕه‌زایی‌ خۆی‌ له‌ دژی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ كاترین ئاشتۆن بۆ ئێران، ده‌رده‌بڕێت.

له‌ میانه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران، كاترین ئاشتۆن به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێران، پرسی‌  قه‌یرانی‌ سوریا و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئێران و یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپای‌ تاوتوێ‌ كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌، حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئاشتۆن، داوای‌ پته‌وكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئێران و یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپای‌ كرد و جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری‌ و بازرگانییه‌كانیشی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشتۆنیشی‌ به‌ نیشانه‌ی‌ ئیراده‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا بۆ هه‌ڵگرتنی‌ هه‌نگاوی‌ نوێ‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌قه‌ڵه‌مدا.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێرانیش، ئاشتۆنی‌ له‌وه‌ دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ ئێران سووره‌ له‌ سه‌ر ڕێكه‌وتنی‌ كۆتایی‌ له‌ سه‌ر به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌.

هاوكات، به‌رپرسانی‌ ئیسرائیل، ڕه‌خنه‌ی‌ توندیان ئاراسته‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشتۆن بۆ ئێران كرد‌و پێیان وایه‌  داوی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ كه‌شتییه‌كی‌ هه‌ڵگری‌ ته‌قه‌مه‌نیی‌ ئێرانی‌ بۆ حه‌ماس، نه‌ده‌بوو ئاشتۆن سه‌ردانی‌ ئێرانی‌ بكردایه‌. 

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  942
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ