KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی خۆش‌و ته‌ندروست‌
    ته‌ندروستی
  09/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌رئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك، ماڵپه‌ڕی‌ (زه‌ تایم) راپۆرتێكی له‌سه‌ر رێگاكانی به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی خۆش‌و ته‌ندروست بڵاوكردۆته‌وه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌، ئه‌نجامدانی راهێنانی وه‌رزشی له‌رۆژدا هۆكاره‌ بۆ خه‌وێكی خۆش‌و ته‌ندروست له‌شه‌ودا، به‌مه‌رجێك ئه‌و راهێنانه‌ له‌سه‌رخۆ بێت‌و تاقه‌ت پڕوكێن نه‌بێت.

هاوكات، توێژه‌رانی زانكۆی‌ (لایلی) له‌فه‌ره‌نسا ئاشكرایانكردووه‌، فێنككردنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌، وه‌ك خۆشتن به‌ئاوی‌ سارد به‌شه‌واندا یاخود راگرتنی پله‌ی‌ گه‌رمی ژووره‌كانی نوستن له‌نێوان 16 بۆ 19 پله‌ی‌ سلیزی‌ هۆكاره‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی خۆش.

هه‌روه‌ها، شاره‌زایانی ته‌ندروستی خه‌و پێیانوایه‌ كوژاندنه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و كۆمپیوته‌رو ئایپاد پێش نوستن رێگایه‌كی دیكه‌یه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌وێكی خۆش، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تیشكی سپی‌و شینی ئه‌و ئامێرانه‌ مێشك ده‌خه‌ڵه‌تێنێت به‌وه‌ی‌ كه‌هێشتا رۆژه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر خه‌و ده‌بێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌ركه‌وتووه‌ پێخه‌ف‌و شوێنی نوستن كاریگه‌ری‌ زۆریان له‌سه‌ر جۆری‌ خه‌و هه‌یه‌‌و تاك شوێنه‌كه‌ نه‌رم‌و گونجاوبێت خه‌وێكێ ئارامترمان ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، به‌شی زۆری‌ توێژینه‌وه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ر رێكخستنی كاتی خه‌وتن‌و جێگیركردنی كاتێكی دیاریكراو بۆكاتی نوستن‌و هه‌ستان له‌خه‌و ده‌كه‌ن.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  3967
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ