KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ‌
    عێراق
  09/03/2014
-

ڕۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی ئاشكرای ده‌كات، عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی‌ عێراق كاندید كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ.

 رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، عه‌لی سیستانی گه‌روه‌ مه‌رجه‌عی ئاینیی شیعه‌كانی عێراق،  بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌بواری ئاشتیدا كاندید كراوه‌، له‌به‌رامبه‌ر كاندید كردنی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیادا.

 رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: كه‌سێك كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و  خه‌ڵاته‌یه‌، پیاوێكه‌ به‌ناوی سیستانییه‌وه‌ له‌عێراق، چونكه‌  ئه‌و سه‌رباری كوژرانی لایه‌نگران‌و پشتیوانانی به‌لاَم  فه‌رمانیكردوه‌ كه‌ له‌ توندتیژی به‌دووربن‌و هێمن‌و له‌خۆبورده‌ بن.

ئه‌وه‌ش بۆیه‌كه‌مینجاره‌ له‌ مێژووی عێراقدا كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌، كاندید ده‌كرێت.

عه‌لی سیستانی له‌ساڵی 1930 له‌ شاری مه‌شهه‌دی خۆرهه‌ڵاتی وڵاتی ئێران، له‌دایك بوه‌‌و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌كانی عێراقه‌‌و دوای روخاندنی رژێمی به‌عس، له‌ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌‌و له‌ شاری نه‌جه‌ف نیشته‌جێبوه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  639
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا...
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌...
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ