KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كاترین ئاشتۆن به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێك گه‌یشته‌ تاران‌
    جیهان
  09/03/2014
-

كاترین ئاشتۆن به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، به‌ یاوه‌ریی‌ شاندێكی‌ ئه‌وروپی‌ گه‌یشته‌ تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئێران و خۆرئاوا، كاترین ئاشتۆن به‌ یاوه‌ریی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ هلگا شیمت جێگری‌ و مایكلمانی‌ وته‌بێژی‌ گه‌یشته‌ تاران و له‌لایه‌ن عه‌باس عێراقچی‌ جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، پێشوازییان لێكرا.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ حه‌سه‌ن رۆحانی‌ سه‌رۆكی‌ ئێران و محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ و عه‌لی‌ لاریجانی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان كۆببێته‌وه‌و پرسی‌ ئه‌تۆمی‌ ئێران و په‌یوه‌ندیی‌ نێوان ئه‌وروپا و ئێران و چه‌ند پرسێكی‌ دیكه‌ی‌ ناوچه‌یی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ تاوتوێ‌ بكه‌ن و پاشان ئاشتۆن و وه‌فده‌ یاوه‌ره‌كه‌ی‌، سه‌ردانی‌ شاری‌ ئه‌سفه‌هان ده‌كه‌ن و شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی‌ ئه‌و شاره‌، به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.

هاوكات، بانكی‌ ناوه‌ندی‌ ئێران ئاشكرای كرد به‌شێكی‌ دیكه‌ له‌ پاره‌ بلۆككراوه‌كانی‌ ئێران كه‌ بڕی‌ 450 ملیۆن  دۆلار بوه‌، له‌ رێگه‌ی‌ ژاپۆنه‌وه‌ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ ئێران.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1019
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ