KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانیی‌ پێویستیان به‌گۆڕانكاری‌ له‌سیستمی‌ حیزبایه‌تیدا هه‌یه‌‌
    کوردستان
  10/06/2013

-

كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ ئه‌مڕۆش كۆنفرانس تاوتوێی‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ گرنگی‌ كرد، نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند، بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ره‌تا پێویستیان به‌ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حزبایه‌تییه‌ و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان نمونه‌یه‌كی‌ نوێی‌ كاری‌ حزبایه‌تی‌ له‌ كوردستان داهێناوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ نوێبونه‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ هۆڵی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ و ئه‌مڕۆش، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوراوان و ئه‌ندامانی‌ كۆنفرانس له‌ قه‌زاكانی‌ كه‌لار و كفری‌ و ده‌ربه‌ندیخان و دوكان و هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌ڵادزێ‌ و رانیه‌ و شاره‌زوور به‌ شداری‌ كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد.

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ كۆڵه‌كه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ دیموكراسی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا، بونی‌ حزب و ململانێی‌ حیزبایه‌تییه‌، بۆیه‌ پێیانوایه‌ له‌ كوردستانیشدا بۆ دامه‌زراندنی‌ سیستمێكی‌ دیموكراتی‌ پێویستیان به‌ بونی‌ حزب هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ به‌ نادیموكراتی‌ ده‌زانن كه‌ حزبێك ببێت به‌ به‌دیلی‌ حكومه‌ت و قۆرخی‌ هه‌موو كایه‌كان بكات.

نه‌وشیروان مسته‌فا، ته‌ئكیدیشی‌ كرده‌وه‌ بۆ گۆڕینی‌ سیستمی‌ حوكمڕانیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ره‌تا پێویستیان به‌ گۆڕانكاریی‌ له‌ سیستمی‌ حیزبایه‌تیدا هه‌یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سیستمی‌ ڕێكخراوه‌یی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ته‌واو گونجاوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ ده‌ستاوده‌ستكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتدا حكومه‌تێك پێكیهێنێت كه‌ نوێنه‌رایه‌تیی‌ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوردستان بكات.

وته‌بێژی‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نوسیدا باسی‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆنفرانسكرد و ڕایگه‌یاند به‌وردی‌ گفتوگۆی‌ ئه‌و بابه‌تانه‌كراوه‌ كه‌ له‌ كۆنفرانس خراونه‌ته‌ڕوو.

هه‌ڵسوراوان و به‌شداربووانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌ پێیانوایه‌،  مۆدێلی‌ كاری‌ سیاسی‌ و حزبایه‌تی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان مۆدێلێكی‌ ته‌واو نوێیه‌ له‌ گۆڕه‌پانی‌ سیاسی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و شایسته‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ لاسایی‌ بكرێته‌وه‌.

له‌كۆتایی‌ به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆنفرانسیشدا، سه‌باره‌ت به‌تێكڕای‌ ته‌وه‌ره‌ جیاجیاكانی‌ به‌رنامه‌كانی‌ كاری‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ و پاشنیوه‌ڕۆی‌ كۆنفرانسه‌كه‌، بڕیار و ڕاسپارده‌ی‌ پێویست وه‌رگیرا و رۆژانی‌ داهاتووش كۆنفرانس درێژه‌ی ده‌بێت.

  629
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ