KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ڕۆژانه‌ 800 ژن له‌كاتی منداڵبووندا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن‌
    جیهان
  08/03/2014

-

ئه‌مڕۆ 8 ی‌ مارس رۆژی جیهانیی ژنانه‌و به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه‌، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان، ئامارێكی‌ له‌سه‌ر ره‌وشی ژنان له‌جیهاندا بڵاو كرده‌وه‌‌و ره‌خنه‌ی توندیش له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی ژنان ده‌گرێت، له‌ڕاپرۆته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: به‌هۆی خراپیی ره‌وشی ته‌ندروستیی ژنانه‌وه‌، رۆژانه‌ له‌ جیهاندا، 800 ژن له‌كاتی منداڵبووندا، گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن ‌و له‌ 60% ی‌ برسی‌و هه‌ژرانی جیهان، ژنن‌و ساڵانه‌ش، 14ملیۆن كچ له‌خوار 18 ساڵییه‌وه‌، به‌زۆر به‌شوو ده‌درێن.

له‌ رۆژی جیهانیی ژناندا، رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، ئامارێك له‌باره‌ی ره‌وشی ژنانی جیهانه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌و تێیدا ئاشكرای ده‌كات كه‌  له‌و كرانه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ ئێستا بوونی هه‌یه‌، كه‌ چی هێشتا ژنانی جیهان له‌ ره‌وشێكی ناله‌باردا ده‌ژین.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: له‌ جیهاندا نزیكه‌ی ملیارێك مرۆڤ له‌ژێر مه‌ترسی هه‌ژاریدان له‌و رێژه‌یه‌ش ژنان له‌ 60% پێك ده‌هێن،  باسی له‌وه‌شكردوه‌ رۆژانه‌ 800 ژن به‌هۆی نه‌بوونی پێداویستی ته‌ندوستیه‌وه‌ له‌كاتی منداڵبوندا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش له‌ ئێستادا نزیكه‌ی 123 ملیۆن گه‌نج نه‌خوێنده‌وار له‌جیهاندا بوونیان هه‌یه‌وه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش ژنان رێژه‌ی 61% یان به‌ركه‌وتوه‌. 

له‌باره‌ی شوكردنی كچانیشه‌وه‌، له‌ڕپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: ساڵانه‌ 14 ملیۆن كچ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار 18 ساڵییه‌وه‌  به‌زۆر ده‌درێن به‌شوو،
له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری ژنانه‌وه‌، راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، ژنان هه‌ركارێك بكه‌ن ، له‌ 17% بۆ له‌ 35% كه‌متر له‌پیاوان پاره‌ وه‌رده‌گرن‌و  له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ته‌نها له‌ 66%  ی ژنان كارده‌كه‌ن‌و له‌و رێژه‌یه‌ش له‌ 50%ی له‌ كه‌رتی خۆراكدا كارده‌كه‌ن.

 له‌ ڕووی موڵكداریشه‌وه‌ ژنان ته‌نها له‌ 1% رێژه‌كه‌ پێك ده‌هێنن.

بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ساڵی 1856 ، هه‌زار ژن له‌وڵاتی ئه‌مریكا به‌هۆی خراپی گوزه‌رانیان له‌سه‌ر كاركردن، رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان‌و  داوای یه‌كسانی موچه‌و كاتی كاریان له‌گه‌ڵ پیاواندا كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێسود بون تا ساڵی 1908، ژنانی كارگه‌یه‌كی چنین له‌ ئه‌مریكا، رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان ‌و هه‌مان داوكاریان ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ریان‌و ژماریه‌كی زۆریان لێ كوژران ‌و دواجار به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی له‌ 1910 ، 8 ی‌ مارس وه‌ك رۆژی ژنان یادكرایه‌وه‌ ‌و ساڵی 1967 یش له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی به‌ رۆژی جیهانیی ژنان ناسێنرا.


  3632
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ