KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
نه‌خۆشییه‌ سێكسییه‌كان له‌په‌ره‌سه‌ندندان‌
    ته‌ندروستی
  08/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

به‌پێی راپۆرتێكی یه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی گشتی به‌ریتانیا، ژماره‌ی‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌خوار 25 ساڵه‌وه‌یه‌‌و چاره‌سه‌ری‌ نه‌خۆشییه‌ سێكسییه‌كانیان بۆكراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ ده‌ساڵی رابردووشدا به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا 50 زیادیكردووه‌.

له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ (كۆرۆنیا) كه‌ نه‌خۆشییه‌كی سێكسییه‌‌و توشی ژنان ده‌بێت له‌دیارترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه‌ كه‌رێژه‌ی‌ توشبوانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌.

باسله‌وه‌ش كراوه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌ سێكسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ گه‌نجانی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی نازانستییانه‌‌و بێ ئاگایانه‌ سێكس ده‌كه‌ن‌و رێژه‌كه‌یان له‌زیادبووندایه‌.

به‌ت له‌یبه‌ر، له‌یه‌كه‌ی‌ ته‌ندروستی گشتی، ده‌ڵێت " له‌ماوه‌ی‌ سێ ساڵی رابردوودا حاڵه‌ته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو زیادیكردووه‌، به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی‌ بۆ سیاسه‌تی شكستخواردووی‌ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌نه‌یتوانیوه‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی پێشكه‌وتووی‌ سێكسی پێشكه‌ش بكات.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  6402
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ