KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
چاندنه‌وه‌ی‌ قژ مه‌ترسیداره‌‌
    ته‌ندروستی
  08/03/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

پسپۆڕێكی نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌ئه‌مه‌ریكا هۆشیاری‌ ده‌داته‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20 بۆ 30 ساڵیدایه‌، تاپه‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر چاندنه‌وه‌ی‌ قژ‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ په‌شیمان ده‌بن.

د.ئه‌براهام ئه‌رمه‌نی، پسپۆڕی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌‌و چاندنه‌وه‌ له‌زانكۆی‌ ته‌كساس‌و دامه‌زرێنه‌ری‌ دامه‌زراوه‌ی‌ (ئه‌رمه‌نی) له‌ئه‌مه‌ریكا به‌ماڵپه‌ڕی‌ (فۆكس نیوز)ی‌ راگه‌یاندووه‌: " له‌سه‌دا 20 بۆ 30ی‌ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌ی‌ ئه‌نجامیده‌ده‌م نه‌شته‌رگه‌ری‌ رێككردنه‌وه‌ن، واته‌ نه‌خۆشه‌كان پێشتر نه‌شته‌رگه‌ری‌ چاندنه‌وه‌ی‌ قژیان ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام له‌باتی ده‌رهاتنه‌وه‌ی‌ قژ، توشی گرفتی زیاتر بوون‌و دواتر هه‌وڵیان داوه‌ بگه‌نه‌وه‌ قۆناغی پێشتر".

د.ئه‌براهام پێیوایه‌، گرفته‌كان له‌وێوه‌ ده‌ستپێده‌كات، كه‌نه‌خۆشه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ قژی‌ به‌ته‌واوه‌تی بڕوتێته‌وه‌ یاخود دواین هێڵی رووتانه‌وه‌كه‌ی‌ دیاریبكرێت په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری‌ ده‌بات، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌نێوان ته‌مه‌نه‌كانی 20 بۆ 30 ساڵیدایه‌، دواتر به‌هۆی‌ رووتانه‌وه‌ی‌ زیاتر، توشی گرفتی زیاتر ده‌بن.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  5833
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ