KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ڕوسیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕاپرسی‌ له‌ دورگه‌ی‌ كڕێم‌
    جیهان
  08/03/2014
-

چه‌كدارانی‌ سه‌ر به‌ ڕوسیا، به‌ بێ‌ ته‌قه‌، بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ ئۆكرانیا له‌ دورگه‌ی‌ كڕێم، به‌جێده‌هێڵن و پۆلیسی‌ ئینته‌رپولیش، داواكارییه‌كی‌ ئۆكرانیا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ یانۆكۆڤیچ، تاوتوێ‌ ده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ گروپێك چه‌كداری‌ نه‌ناسراو كه‌ گومان ده‌كرێت ڕوسی‌ بن، بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ ئۆكرانیایان له‌ شاری‌ سڤاراستۆپۆلی‌ سه‌ر به‌ دورگه‌ی‌ كڕێم، داگیر كرد، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌بێ‌ هیچ پێكدادانێك، چه‌كداره‌كان بنكه‌ سه‌ربازییه‌كه‌یان به‌جێهێشتوه‌ كه‌ هێشتا هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌بوه‌. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئۆكرانیا، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: سوپای‌ ڕوسیا، به‌ تێكشكاندنی‌ ده‌روازه‌كانی‌ بنكه‌یه‌كی‌ موشه‌كی‌ له‌ سڤاراستۆپۆل، 100 سه‌ربازی‌ ئۆكرانیایان گه‌مارۆداوه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ته‌نها له‌ ئاستی‌ ئیدانه‌كردندا ماونه‌ته‌وه‌ و هیچ پێشكه‌وتنێكیان بۆ كۆتاییهێنان به‌ قه‌یرانی‌ ئۆكرانیا، تێدا نییه‌ و به‌رپرسانی‌ روسیاش، سوورن له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ دورگه‌ی‌ كڕێم. 

هاوكات، پۆلیستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كه‌ به‌ ئینته‌رپول ناسراوه‌، ئاشكرای كرد: داواكارییه‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ ئۆكرانیا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ڤیكتۆر یانۆكۆڤیچ سه‌رۆكی‌ هه‌ڵاتووی‌ ئه‌و وڵاته‌، تاوتوێ‌ ده‌كات.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  509
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ