KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سێو چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌‌
    ته‌ندروستی
  06/03/2014
-

چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر سوده‌كانی سێو ئه‌نجامداوه‌ و بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌نه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سێودایه‌, چه‌وری له‌ش ده‌توێنێته‌وه‌.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ترشی ئۆرسۆلیك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ترشانه‌ی به‌ زۆری له‌ توێكڵی سێودا هه‌یه‌,سودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی له‌ش هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی له‌ش و تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش, ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زیادبونی كێش كه‌مده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند مشكێكی تاقیگه‌ ئه‌نجامداوه‌, كه‌ بڕێكی زۆر له‌ چه‌وری له‌ له‌شیاندا كه‌ڵه‌كه‌بووه‌, به‌ڵام پاش ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری ترشی ئۆرسۆلیك چه‌وری له‌شی مشكه‌كان تواوه‌ته‌وه‌.

ترشی ئۆرسۆلیك كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانیش هه‌یه‌ و, ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی له‌ش له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌, هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌, ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی سودێكی زۆری بۆ پێست هه‌یه‌.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1835
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ