KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
له‌ شه‌واندا نه‌سته‌له‌ مه‌خۆن‌
    ته‌ندروستی
  06/03/2014
-

زۆرینه‌مان له‌ كاته‌ جیاوازه‌كاندا حه‌ز به‌ خواردنی شیرینی به‌ گشتی و نه‌سته‌له‌ به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین , ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیش ده‌ریخستووه‌ كه‌ خواردنی نه‌سته‌له‌ له‌ شه‌واندا زیان و له‌ ڕۆژدا سودی هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ زانكۆی ڤانده‌ربیلتی ئه‌مریكا , له‌سه‌ر چه‌ند مشكێك ئه‌نجامدراوه‌ , ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات به‌پێی كاتی خواردنی نه‌سته‌له‌ كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر له‌ش ده‌گۆڕێت.

توێژه‌ره‌كان هه‌ستاون به‌ چاودێریكردنی توانای هه‌رسی مشكه‌كان له‌ 24 كاتژمێردا و , له‌ ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركوتووه‌ كه‌ خواردنی نه‌سته‌له‌ له‌ شه‌واندا ده‌بێته‌ هۆی زیاد بونی كێش و زیانی ته‌ندروستی به‌ دواوه‌ ده‌بێت.

به‌ڵام خواردنی نه‌سته‌له‌ له‌ ڕۆژدا , له‌ له‌شدا ده‌گۆڕێت بۆ وزه‌ ,و توانا و چالاكیه‌كی زۆر به‌و كه‌سه‌ ده‌به‌خشێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ ئێستادا كێشه‌ له‌ بڕی ئه‌و نه‌سته‌له‌یه‌دا  نییه‌ كه‌ ده‌خورێت , به‌ڵكو كێشه‌كه‌ كاتی خواردنێتی , له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێویسته‌ له‌ شه‌واندا مرۆڤ به‌دووربێت له‌ خواردنی نه‌سته‌له‌.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2252
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ