KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
مه‌ترسی‌ فه‌یسبووك بۆ كچان‌
    هەمەڕەنگ
  05/03/2014
-

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ده‌رخستوه‌، كه‌ فه‌یسبوك حه‌زی‌ خواردنی‌ ئه‌و كچانه‌ی‌ شێواندووه‌ و توشی‌ دڵه‌ڕاوكێیان ده‌كات كه‌ زۆر له‌سه‌ری‌ ده‌مێننه‌وه‌.

به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر 960 كچه‌ خوێنكاری‌ زانكۆكراوه‌ و ئه‌و كچانه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌ت فه‌یسبووك ده‌مێننه‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ زیانی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ بۆیان.

لێكۆڵێنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی‌، به‌ هۆی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ ئه‌و كچانه‌، حه‌زی‌ خواردنیان كه‌مده‌بێته‌وه‌ و توشی‌ رارایی‌ و دوودڵی‌ ده‌بن. 

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌چانه‌ زیاتر حه‌زیان به‌ لایك ولێدوان هه‌یه‌ بۆ وێنه‌كانی‌ خه‌ڵكانی‌ تر وحه‌زده‌كه‌ن وێنه‌كانیان دانه‌به‌زێنن له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.

د. پامیلا كیل، یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، له‌95% ئه‌و ژنانه‌ی‌ بۆ هه‌ر جارێك ده‌چنه‌ فه‌یسبوك 20 خوله‌ك كات به‌سه‌رده‌به‌ن  له‌ كاتژمێرێكدا.

هه‌روه‌ها د. كیل، ده‌ڵێت: "ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ زۆرترین كات له‌فه‌یسبوك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن به‌رزترین كێشه‌ی‌ جه‌سته‌یان هه‌یه‌ و  حه‌زی‌ خواردنیان شێواوه‌ و به‌رده‌وام خه‌ریكی‌ به‌راوردكردنی‌ خۆیانن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌فه‌یسبوك و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی‌ تر و نایانه‌وێت وێنه‌كانیان دابه‌زێنن و كۆمێنت و لێدوان له‌سه‌ر ئه‌وانی‌ تر ده‌نوسن".

هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كچ و ژنانه‌ی‌ كه‌ زۆر سه‌ردانی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن گله‌ییان له‌جه‌سته‌ی‌ خۆیان هه‌یه‌و  به‌رده‌وام واهه‌ستده‌كه‌ن زۆر قه‌ڵه‌ون و شێوه‌ی‌ روخساریان نادروسته‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ده‌یلی‌ میل

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2207
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ