KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ژنه‌كه‌ی‌ خیانه‌تی‌ لێكردوبه‌مشێوه‌یه‌ تۆڵه‌ی‌ لێكرده‌وه‌!‌
    هەمەڕەنگ
  05/03/2014
-

پیاوێكی‌ ئه‌مریكی‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ بۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت ژنه‌كه‌ی‌ خیانه‌تی‌ لێكردووه‌، بڕیارده‌دات له‌ رۆژنامه‌یه‌كدا نامه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی بۆ (هاوسه‌ره‌كه‌ی‌  و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌) بنێرێت.

ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م پیاوه‌ ئه‌نجامیداوه‌، بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ له‌ جیهاندا و تا ئێستا تۆڵه‌ی‌ خیانه‌ت كردن به‌مشێوه‌یه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ده‌قی‌ پیرۆزباییه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌یه‌: (ئه‌مه‌وێت پیرۆزبایی‌ له‌ شارا كۆرمیه‌ و باتریك براون بكه‌م..ئه‌وان چاوه‌ڕێی‌ له‌ دایكبوونی‌ یه‌كه‌م منداڵیانن. هیوادارام تا سه‌ر یه‌كیان خۆشبوێت و سه‌ركه‌وتووبن له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یاندا، كاتێكی‌ خۆش بۆ ئێوه‌..مێردی‌ باتریك براون).

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژنامه‌كه‌دا ناوی‌ كه‌سه‌كه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ت زۆرترین كۆمێنت و نوسینی‌ له‌سه‌ر نوسرا، له‌سه‌رجه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌شدا، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌  باتریك براون و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ لۆس ئه‌نجلوسی‌ ئه‌مریكا نیشته‌جێن.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  6841
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ