KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
براوه‌ی ئۆسكار به‌ دۆلارێك به‌شداری له‌ فیلمێكی میسری كردووه‌‌
    هەمەڕەنگ
  05/03/2014
- هه‌كار مه‌حمود

كیت بلانچێتی براوه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر، پێشتر له‌ فیلمێكی میسریدا ڕۆڵی كۆمبارسی بینیوه‌.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئوستورالیه‌ له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا سه‌ردانی میسر ده‌كات، دواتر له‌ ساڵی 1990 له‌ فیلمێكی میسریدا ڕۆڵی كۆمبارس ده‌بینێت و له‌به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنیشیدا، ته‌نها پێنج جنێی میسری وه‌رگرتووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی دۆلارێك.

لای خۆیه‌وه‌ كیت بلانچێت ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ه‌ كه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی به‌ كاری هونه‌ری وه‌ك كۆبارسێك بووه‌ له‌ چه‌ند فیلمێكی میسریدا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا بڕێكی زۆر كه‌م پاره‌ی وه‌رگرتووه‌.

له‌ ساڵی 1994دا كیت بلانچێت سه‌ردانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كاین ئه‌مریكا ده‌كات و له‌وێ به‌شداری یه‌كه‌م كاری نواندن ده‌كات له‌ فیلمێكی ئه‌مریكیدا، پاشان له‌ ساڵی 1998 به‌شداری فیلمی Elizabeth ده‌كات و چه‌ندین خه‌ڵاتی ده‌باته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌م ساڵدا بووه‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ر، ساڵی 2004یش خه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ژنه‌ ئه‌كته‌ری لاوه‌كی به‌ده‌ست هێناوه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1061
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ