KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان‌
    ئابووری
  04/03/2014
-

حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی دوو سەد و سی هەشت ملیار دینار بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان خەریکی ده‌رهێنانی‌ نەوتن.

جه‌واد به‌زونی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ئەنجومەنی وەزیران له‌ بودجه‌ی گشتی، زیاتر لە 238 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادکردووە تا له‌ڕێیه‌وه‌ پاره‌ی كۆمپانیاكانی نه‌وت بدرێ.  

پەرلەمانتارێکی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە بایەخی ئەو هەوڵەی حکومەتی عێراقی کەمکردەوە و دەڵێ: ئەو بڕیارە کێشە زۆرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەمەڕ پرسی هەناردنی نەوت چارەسەر ناکا.

رۆژ خۆشناو، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەو بڕیارەی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی‌ راگه‌یاند: "بە زیادکردنی ئەو بڕە پارە لە بودجەی گشتی، کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا تەواو چارەسەر ناکا، چونکە حکومەتی ناوەند داوای هەناردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە ھەرێمی کوردستان دەکا، ئەو خاڵە تائێستا چارسەر نەکراوە."


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2067
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
ده‌قی راپۆرتی ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نابۆكۆ...
نرخی‌ زێر‌و دراو...
توركیا سووره‌ له‌سه‌ر دانانی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هالك بانك...
هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدایه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت...
عه‌لی عه‌لاق: هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات‌و داهاته‌كه‌ی نادات به‌ ناوه‌ند...
كه‌لار؛ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ تانكه‌ر به‌رده‌وامه‌و داهاته‌كه‌ی‌ نادیاره‌...
هاوینی‌ ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی‌ غازی‌ ئێران بۆ عێراق ده‌ستپێده‌كات...
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ جه‌یهان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل...
دۆلار دابه‌زی‌‌و زێڕ به‌رزبۆوه‌...
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان نرخی نه‌وتی ڕه‌ش زیادده‌كات...
سه‌فین دزه‌یی: هیچ بۆریه‌كی قاچاغی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و توركیا نییه‌...
په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كاته‌وه‌...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ