KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
په‌یوه‌ندی‌ ڕه‌نگی خۆراك و سوده‌كانی‌‌
    ته‌ندروستی
  03/03/2014
-

له‌ بازاڕه‌كاندا چه‌ند خۆراكێكمان هه‌یه‌ كه‌ هه‌مان شتن, به‌ڵام ته‌نها جیاوازی له‌ ڕه‌نگه‌كه‌یاندایه‌, به‌ نمونه‌ هێلكه‌ و برنج و شه‌كر و چه‌ند خۆراكێكی دیكه‌, كه‌ به‌ هه‌ردوو ڕه‌نگی سپی و بۆر ده‌ست ده‌كه‌ون, توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ڕه‌نگانه‌ گۆڕانكاری له‌ پێكهاته‌ی ئه‌و خۆراكانه‌دا دروست نه‌كات و سود و زیانه‌كانیان وه‌ك یه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌رده‌وام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕه‌نگیان بۆره‌ سودیان زۆره‌ و, كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ناكه‌ن, توێژینه‌وه‌  پزیشكییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جیاوازی ڕه‌نگ له‌ نێوان خۆراكه‌ جۆربه‌جۆره‌كاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌ی خۆراكیه‌كه‌ی نییه‌.

پسپۆڕه‌كان چه‌ند خۆراكێكیان به‌ نمونه‌ هێناوه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن, ئه‌و جیاوازییه‌ی له‌ نێوان هێلكه‌ی سپی و هێلكه‌ی بۆردایه‌ ته‌نها له‌ ڕه‌نگی توێكڵه‌كه‌یدایه‌ و, ئه‌و جیاوازییه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌ی نییه‌, ئه‌م حاڵه‌ته‌ بۆ برنجی بۆر و سپیش به‌هه‌مان شێوه‌یه‌.

ئه‌و نانه‌ی بۆره‌ی له‌ بازاڕیشدا ده‌فرۆشرێت, پێویسته‌ پێش كڕینی دڵنیا بیته‌وه‌ له‌و پێكهاته‌نه‌ی نانه‌كه‌ی پێ دروست كراوه‌, چونكه‌ به‌شێكی ئه‌و نانه‌ بۆرانه‌ ته‌نها به‌ ڕه‌نگ بۆر ده‌كرێن, سوده‌كانیان هاوتا نییه‌ له‌گه‌ڵ نانی جۆدا.

سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی نێوان شه‌كری بۆر و شه‌كره‌ سپی پسپۆڕه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سود و زیانی شه‌كری بۆرو سپی هه‌مان شته‌, چونكه‌ شه‌كری بۆر هه‌مان شه‌كره‌ سپییه‌كه‌یه‌ و دۆشاوی تێكه‌ڵكراوه‌ بۆ گۆڕینی ڕه‌نگه‌كه‌ی.

پێشتریش توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه‌ له‌سه‌ر شه‌كری بۆر ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ی شه‌كر هه‌مان زیانه‌كانی شه‌كری ئاسایی هه‌یه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی زیادبونی كێش داده‌نرێت.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  757
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ