KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سودێكی‌ دیكه‌ی‌ شوشتنی ددان‌
    ته‌ندروستی
  03/03/2014
-

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میلی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر شتنی ده‌م و ددان ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌رده‌وام پاك ڕاگرتنی ده‌م و ددان, ئه‌گه‌ره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ چه‌ند پسپۆڕێك له‌زانكۆی لوزفێڵ و قوتابخانه‌ی ددان له‌ ویلایه‌تی كنتاكی ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداوه‌ و جۆره‌ په‌یوه‌ندییه‌كیان ئاشكرا كردووه‌ له‌ نێوان نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان و ئه‌و به‌كتریایانه‌دا كه‌ هۆكاری توشبونن به‌ نه‌خۆشیه‌كانی پوك و به‌ PAD ناسراون. 

توێژه‌ره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌، جۆره‌ ئه‌نزیمێك ده‌رده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ پرۆتینێك كارلێك ده‌كه‌ن, پاش ماوه‌یه‌ك ده‌بنه‌ هۆی خورانی كڕكڕاگه‌ی سه‌ر جومگه‌كان, ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جومگه‌كان.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ ده‌یانه‌وێت چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نجام بده‌ن, بۆ زیاتر دڵنیابونه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و نه‌خۆشیه‌كانی پوك و هه‌وكردنی جومگه‌كان.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  2823
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ