KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
سه‌فین دزه‌یی: هیچ بۆریه‌كی قاچاغی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و توركیا نییه‌‌
    ئابووری
  03/03/2014
-

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، كه‌ بۆرییه‌كی به‌قاچاغبردنی نه‌وتیان له‌نێوان سنوری توركیا و عێراق له‌نزیك ناوچه‌ی‌ هه‌كاری، دۆزیوه‌ته‌وه‌، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

له‌و باره‌وه‌ ، سه‌فین دزه‌یی‌ وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەلێ بوونی بۆریەکی بەقاچاغ لە نێوان ھەرێم و تورکیا رەتدەکەینه‌وه‌.

پێشتر، ئاژانسی جه‌یهانی توركی، به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیای بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا رایگه‌یاندوه‌: هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوره‌كانی توركیا، هێڵێكی بۆریی نه‌وتیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی 500 مه‌تره‌ و له‌ژێر زه‌ویدا شاردراوه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌مزینانی سنوری عێراقه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی هه‌كاری توركیا گواستراوه‌ته‌وه‌ و به‌كارهێنراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نیی قاچاغ له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ توركیا.

سەبارەت بە دەنگۆی بوونی بۆڕیەکی بەقاچاغ بردنی نەوت لەنێوان سنوری ھەرێمی کوردستان و تورکیا، سەفین موحسین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی ھەرێم رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی لە چەند سەرچاوەیەک و دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوکرایەوە کە گوایە بۆڕیەکی بەقاچاغ بردنی نەوت لە ناوچەی ھەکاری سنوری  نێوان ھەرێمی کوردستان و تورکیا دۆزراوەتەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پەلە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی دەستپێکرد و گەیشتە ئەو ئاکامەی ئەم ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی دروستی نییە".

ھەروەھا دزەیی له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: "حکومەتی ھەرێم بە ھیچ شێوەیەک رێگە نادات کارێکی لەم شێوەیە ئەنجام بدرێ و ھەموو ئەو پرسانەی پەیوەستن بە نەوت و ھەناردەكردنی نەوت، دەبێ بە شێوەیەکی شەفاف و بە گوێرەی مافە دەستووریەکان بێ ئەویش بە گەیشتن بە رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ لەرێگە گفتوگۆ."

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم له‌ به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه‌ بە ھەموو شێوەیەک ھەنگاوی لەم جۆرە رەت دەکەینەوە. 


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  472
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
ده‌قی راپۆرتی ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نابۆكۆ...
نرخی‌ زێر‌و دراو...
توركیا سووره‌ له‌سه‌ر دانانی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هالك بانك...
هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدایه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت...
عه‌لی عه‌لاق: هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات‌و داهاته‌كه‌ی نادات به‌ ناوه‌ند...
كه‌لار؛ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ تانكه‌ر به‌رده‌وامه‌و داهاته‌كه‌ی‌ نادیاره‌...
هاوینی‌ ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی‌ غازی‌ ئێران بۆ عێراق ده‌ستپێده‌كات...
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ جه‌یهان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل...
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
دۆلار دابه‌زی‌‌و زێڕ به‌رزبۆوه‌...
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان نرخی نه‌وتی ڕه‌ش زیادده‌كات...
په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كاته‌وه‌...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ