KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
په‌رله‌مانی‌ عێراق یاسای خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كاته‌وه‌‌
    ئابووری
  03/03/2014
-

دوای گۆڕانكاریی له‌ ماده‌كانی 37 ‌و 38 ی یاسای خانه‌نشینی، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن‌و گشتاندنی یاساكه‌، لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جارێكی تر پرۆژه‌ یاساكه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌كاته‌وه‌.

حسێن سافی- ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ ڕۆژنامه‌ی موسته‌قبه‌لی راگه‌یاندوه‌: دوای تاوتوێكردن‌و گۆرانكاریی له‌ ماده‌كانی 37‌و 38 ی پرۆژه‌ یاسای خانه‌نشینی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌خانه‌نشنیی پله‌ باڵاو تایبه‌ته‌كان، جارێكی تر پرۆژه‌كه‌، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كرایه‌وه‌.

 وتیشی "دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن‌و گشتاندنی،  ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد ده‌كرێت. وتیشی: له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار نییه‌، یاساكه‌ ره‌تبكاته‌وه‌، به‌ڵكو  به‌پێی ده‌ستو،ر ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ته‌نها واژۆكردنه‌  له‌سه‌ری".

سافی، راشیگه‌یاندوه‌ هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی،  مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ رێگه‌ی دادگاوه‌،  تانه‌ له‌ بڕگه‌ و ماده‌كانی پرۆژه‌ یاساكه‌ بدات‌و دادگاش تانه‌كان یه‌كلایی‌ ده‌كاته‌وه‌.

پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،  بڕگه‌كانی 37‌و 38 پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی، ڕه‌تكردبوه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕگه‌كان‌و ئه‌نجامدانی هه‌ندێ گۆڕانكاری، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرایه‌وه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  498
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
ده‌قی راپۆرتی ژوری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی نابۆكۆ...
نرخی‌ زێر‌و دراو...
توركیا سووره‌ له‌سه‌ر دانانی پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌ هالك بانك...
هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدایه‌ له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت...
عه‌لی عه‌لاق: هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات‌و داهاته‌كه‌ی نادات به‌ ناوه‌ند...
كه‌لار؛ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ تانكه‌ر به‌رده‌وامه‌و داهاته‌كه‌ی‌ نادیاره‌...
هاوینی‌ ئه‌مساڵ هه‌نارده‌ی‌ غازی‌ ئێران بۆ عێراق ده‌ستپێده‌كات...
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌ جه‌یهان گه‌یشته‌ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل...
حکومەتی بەغدا رەزامەندی نیشاندا بۆ خەرجکردنی پاره‌ی‌ كۆمپانیاكانی‌ نه‌وت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان...
دۆلار دابه‌زی‌‌و زێڕ به‌رزبۆوه‌...
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان نرخی نه‌وتی ڕه‌ش زیادده‌كات...
سه‌فین دزه‌یی: هیچ بۆریه‌كی قاچاغی نه‌وت له‌نێوان هه‌رێم و توركیا نییه‌...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ