KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
به‌ كامێرای‌ پێشه‌وه‌ی‌ مۆبایله‌كه‌ت وێنه‌ی‌ خۆت مه‌گره‌‌
    ته‌ندروستی
  02/03/2014
-

كه‌سانێكی زۆر له‌ڕێی كامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ كه‌ به‌ سێڵف ئای ناسراوه‌ وێنی خۆیان ده‌گرن, یاوخود له‌گه‌ڵ كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان سه‌ر لێك نزیك ده‌كه‌نه‌وه‌ و وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری ده‌گرن, توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیش ده‌ریخستووه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ وێنه‌گرتنه‌ زیانی ته‌ندروستی به‌دواوه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی, پسپۆڕێكی سكۆتله‌ندی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ نزیك كردنه‌وه‌ی سه‌ر بۆ گرتنی وێنه‌ به‌ كامێرای پێشه‌وه‌ مۆبایله‌كان هۆكارێكه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌سپێ بۆ نێو قژی ئه‌و كه‌سانه‌.

ئه‌و پسپۆڕه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات, پێشتر زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌سپێ له‌ سه‌ریاندا هه‌بوو له‌ منداڵان بوون, به‌ڵام له‌ ئێستادا گه‌نجان و كه‌سانی پێگه‌یشتووش دووچاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن , كه‌ زۆرینه‌یان له‌وانه‌ن كه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا وێنه‌ به‌ كامێرای پێشه‌وه‌ مۆبایله‌كانیان ده‌گرن.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  8345
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ