KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كۆمسیۆن: سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو كاندیدانی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمیش تۆمارده‌كرێن‌
    کوردستان
  05/06/2013

-

كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی‌ 8ی‌ حوزه‌یران تا 27ی‌ مانگ، هاوكات له‌گه‌ڵ تۆماركردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ په‌رله‌مان، ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌پێی‌ مه‌رجه‌كانی‌ یاسای‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمارده‌كرێت.

عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه‌، به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق، به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: له‌گه‌ڵ تۆماركردنی‌ ناوی‌ پاڵێوراوان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ 8ی‌ حوزه‌یرانه‌وه‌ تا 27 هه‌مان مانگ، ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌یتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش تۆمار ده‌كرێت.

وتیشی‌: "مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بۆ ئه‌و تۆماركردنه‌ به‌پێی‌ یاسایی‌ ژماره‌ 1ی‌ ساڵی‌ 2005 ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بێت و هه‌ركه‌س مه‌رجه‌كانی‌ ئه‌و یاسایه‌ بیگرێته‌وه‌ ده‌توانێت خۆی‌ كاندید بكات".

چاودێرێكی‌ سیاسی‌ به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ ئێستادا هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وا له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت، ڕایبگه‌یه‌نێت توانای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌رسێ‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ نییه‌ و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكاندا هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دوابخات.

  302
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ