KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
به‌ وێنه‌..ئه‌مازۆن: ژماره‌یه‌ك گیاندارو رووه‌كی‌ نوێ‌ دۆزرایه‌وه‌‌
    زانست
  24/02/2014
-

به‌گوێره‌ی‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ كه‌ له‌لایه‌ن تیمێك توێژه‌ری‌ به‌رازیلیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ،  155 جۆر گیانداری‌ نوێ و 14 جۆر رووه‌كی‌ نوێ له‌جه‌نگه‌ڵه‌كانی‌ ئه‌مازۆندا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن توێژه‌رانی‌ په‌یمانگای‌ (ئیمیلۆ گویلدی‌)یه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و بۆماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ به‌رده‌وام كاریان له‌دارستانه‌كانی‌ ئه‌مازۆندا كردووه‌.

توانیویانه‌ 155 جۆر گیانداری‌ نوێ ئاشكرا بكه‌ن كه‌ پێشتر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ناسراون ، له‌نێویشیاندا 112 جۆر جالجالۆكه‌و 12 جۆری‌ ماسی‌ و 10 جۆر باڵنده‌ی‌ نوێ‌ هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ سه‌ره‌رای‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك خشۆك و مێرووی‌ نوێ‌ ، هاوكات توێژه‌ره‌ به‌رازیلیه‌كان 14 جۆر رووه‌كی‌ نوێشیان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پێشتر زاناكان ئاشنا نه‌بوون پێیان.

توێژه‌ره‌ به‌رازیلیه‌كان شێوازو میكانیزمێكی‌ نوێی زانستیان له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌كارهێناوه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ زانیاری‌ بایۆمێتری‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ جۆری‌ بونه‌وه‌ره‌كانیان ده‌ستنیشانكردووه‌ ، به‌وه‌ش توانیویانه‌ چه‌ند جیاوازیه‌كی‌ وردو ئالۆز له‌نێوان بونه‌وه‌راندا ئاشكرا بكه‌ن كه‌ پێشتر سه‌خت بووه‌ ئه‌و جیاكاریه‌ بكرێت.

ئه‌م دۆزینه‌وه‌ نوێیانه‌ له‌كاتێكدایه‌ ، زانا به‌رازیلیه‌كان توانیان له‌ساڵی‌ 2013دا 21 جۆری‌ نوێی‌ پشیله‌ له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ باكووری‌ به‌رازیلدا ئاشكرا بكه‌ن.


















بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1434
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ