KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
پشیله‌‌و سه‌گ حاسه‌ی‌ شه‌شه‌میان هه‌یه‌‌
    زانست
  24/02/2014
- به‌همه‌ن ئه‌حمه‌د

توێژه‌رانی به‌ریتانی ئاشكرایانكرد، چه‌ندین ئاژه‌ڵی شیرده‌ر حاسه‌ی‌ شه‌شه‌میان هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا نازانرێ چۆن به‌كاریده‌هێنن.

به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری‌ (لایڤ ساینس)ی‌ به‌ریتانی، پسپۆڕانی به‌شی بایۆلۆجی زانكۆی‌ (ستی له‌نده‌ن) له‌به‌ریتانیا توێژینه‌وه‌یه‌كی چڕو پڕیان له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان ئه‌نجامداوه‌‌و تێیدا ئاشكرایانكردوه‌، سه‌گ‌و پشیله‌‌و ژیژگ‌و زۆربه‌ی‌ ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان توانای‌ بینینی تیشكی سه‌روبنه‌وشه‌ییان هه‌یه‌، به‌مه‌ش ده‌توانن زۆربه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌ ببینن كه‌مرۆڤ توانای‌ بینینیانی نیه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا نه‌زانراوه‌ بۆچی ئه‌م توانایه‌ دراوه‌ته‌ ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان، به‌ڵام توێژه‌ران پێیانوایه‌ توانای‌ بینینی تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی هۆكاری‌ ئه‌نجامدانی  ره‌فتاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی ئاژه‌ڵانه‌، هه‌ر ئه‌م توانایه‌ش وایان لێده‌كات شه‌وان باشتر له‌مرۆڤ شته‌كان ببینن.

رۆن دۆگلس، ئه‌ندامی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ڵێت " كه‌س باوه‌ڕی‌ نه‌ده‌كرد، ئاژه‌ڵه‌ شیرده‌ره‌كان توانای‌ بینینی تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌ییان هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا زۆردڵنیاین كه‌ئه‌و توانایان هه‌یه‌."


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  9257
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ