KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ڕەهەندە تەندروستیەکانی هەڵبژاردن‌
| |
  21/05/2014

ئەو تێگەیشتنە نوقستانەی کە تەندروستی و پزیشكیی تەنها لەپاراسیتۆل و نەشتەرگەریدا دەبینێت، بەتەنها ئاکامی کوشندەی بۆ سیستم و سیاسەتی تەندروستی نیە، بەڵکو بۆ کۆی ژیانی سیاسی کۆمەڵگا زەرەرە. هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی عێراق و کوردستان دیسان هەڵەی ئەو دنیابینیەی سەلماند کە تەندروستی لەدەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیدا دەبینێەوەو ڕەهەندە سیاسیەکانی نابینێت. 

یەکێک لەو ڕەهەندانە پەیوەندی بە تۆماری دەنگدەرانەوە هەیە. هاوشێوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی کوردستان لە ٢١/٩دا، تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی کوردستان، سیخناخ بوو لە ناوی کەسانی مردوو. ئەم پێشێلکارییە زەقە ئاکامی کوشندەی هەبوو و دەبێت لەسەر ڕێژەی دەنگدەران و بەکارهێنانی ناوی مردوو بۆ کاری ساختەکاری لەڕێی بەکارهێنانی ئەو ناوانە لە لایەن کەسانێکەوە کە لە ژیاندان بەڵام مافی دەنگدانیان نیە. کۆمسێۆنی هەڵبژاردانەکان بیانوویەکی نالۆژیکی و کرچوکاڵی هێنایەوە کە گوایە وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماری مردووەکانی بە شێویەک پێشکەشنەکردووە کە کۆمسیۆن بتوانێت سوودیان لێوەرگرێت. هەڵبەتە هەمان بیانوو بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هێنرایەوە لە پایزی ساڵی پاردا. 

لەپاڵ ئەم کێشە گەورەیەی تۆماری دەنگدەران و هەبوونی ناوی مردووان، تەزویرێکی ئاشکرای تر ئەنجامدرا کە دیسانەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی کوردستاندا بەکارهێنرا بۆ زیادکردنی دەنگی لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە. لە هەڵبژاردنی تایبەتدا، ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی ساختە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێنران بۆ ئەوەی بە نایاسایی دەنگیان پێبدرێت. هەرچەندە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدانی مەرجدار و تایبەت جیاکرانەوە و ئەوەی یەکەم لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتی کرا و ئەوەی دووەم رۆژێکی تایبەت بۆ خۆی دەستنیشانکرا و ئەمەش ئەگەرەکانی تەزویری لە ناو نەخۆشخانەکان کەمکردەوە بەڵام لە دەنگدانی تایبەتدا دەست لە ساختەکاری و هەوڵدان بۆ بەلادابردنی پرۆسەکە هەڵنەگیرا. بۆ نموونە لە ناو نەخۆشخانەکاندا، کارتە ئیلکترۆنیەکانی دەنگدان لە پزیشکان و کارمەندان دەسێندرایەوە و لە لای کارمەندانی کۆمسیۆن دەمایەوە. گلدانەوەی کارتەکان، گومانەکانی تەزویری زیاتر کرد بەوەی کە ئەو کارتانە دەکرێت لە شوێنی تر و لە لایەن  کەسانی ترەوە بەکارهێنرابا، چونکە ماشینی ئیلکترۆنی دەنگدان بوونیان نەبوو لە شوێنەکانی دەنگدانی مەرجدار لە ناو نەخۆشخانەکاندا. 

بە دیوێکی تردا و لە پێش و لە کاتی دەنگداندا، بەرپرسانی تەندروستی رۆڵێکی خراپیان بینی لە بەکارهێنانی پۆست و پلەکانیان بۆ مەبەستی حیزبی و سیاسی و دوور لە ئەخلاق و مۆڕالی پزیشكی و مرۆڤایەتی. جگە لەوەی کە بەرپرسانی تەندروستی هەر یەکە و کەوتە بانگەشە بۆ حیزبەکانی خۆیان (کە ڕەنگە ئەمە کارێکی ئاسایی بێت ئەگەر لە دوای دەوامی فەرمی کرابا) بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هیچ بەرپرسێکی تەندروستی بوونی نیە  کە جیاوازیەکی ڕوون بکات لە نێوان کاری فەرمی و کاری حیزبی. ئەمەش بۆ هۆکارێکی زۆر سادە دەگەڕێتەوە کە ئەویش سەپاندنی ئەو بەرپرسانەیە بەسەر سیستمی تەندروستی و دەزگاکانیدا لە لایەن  حیزبە سیاسیەکانەوە. 

واتە ئەو بەرپرسانە دەبێت گوێڕایەڵی تەواوی حیزبەکانیان بن، ئەگەرنا لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە. یەکێک لە گوێڕایلیەکان بۆ حیزبیش ئەوەیە کە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بە هەرچی شێوازێک هەبووە (فشار، چاوسوورکردنەوە، سزادان، پاداشت..هتد) دەنگ بۆ حیزبەکانیان کۆبکەنەوە. 

سەرباری ئەم هەموو کێشە و گرفتانە، بنکەکانی دەنگدان لە زۆریک لە شوێنەکاندا مەرجی تەندروستی و مرۆیانەیان تیا نەبوو. بۆ نموونە کەسانی کەمئەندام و پیر و پەکەوتە دەبوایە لە هەندێک شوێندا بە قاتی دوومی بنکەکاندا سەرکەون بە بێ ئەوەی هاوکارییەکیان بۆ دابینکرابێت. 

ئەم کێشە و گرفتانە جارێکی تر سەڵماندیان کە تەندروستی و پزیشکی تەنها لە چوارچێوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستی و کلینیکاندا نامێنێتەوە و کاریگەری و ئاسوارەکانی پەل بۆ هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا دەهاوێت. 

ئەو تێگەیشتنە نوقستانەی کە تەندروستی و پزیشكیی تەنها لەپاراسیتۆل و نەشتەرگەریدا دەبینێت، بەتەنها ئاکامی کوشندەی بۆ سیستم و سیاسەتی تەندروستی نیە، بەڵکو بۆ کۆی ژیانی سیاسی کۆمەڵگا زەرەرە. هەڵبژاردنەکانی ئەم دوایەی عێراق و کوردستان دیسان هەڵەی ئەو دنیابینیەی سەلماند کە تەندروستی لەدەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیدا دەبینێەوەو ڕەهەندە سیاسیەکانی نابینێت. 

یەکێک لەو ڕەهەندانە پەیوەندی بە تۆماری دەنگدەرانەوە هەیە. هاوشێوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی کوردستان لە ٢١/٩دا، تۆماری دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاکانی کوردستان، سیخناخ بوو لە ناوی کەسانی مردوو. ئەم پێشێلکارییە زەقە ئاکامی کوشندەی هەبوو و دەبێت لەسەر ڕێژەی دەنگدەران و بەکارهێنانی ناوی مردوو بۆ کاری ساختەکاری لەڕێی بەکارهێنانی ئەو ناوانە لە لایەن کەسانێکەوە کە لە ژیاندان بەڵام مافی دەنگدانیان نیە. کۆمسێۆنی هەڵبژاردانەکان بیانوویەکی نالۆژیکی و کرچوکاڵی هێنایەوە کە گوایە وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماری مردووەکانی بە شێویەک پێشکەشنەکردووە کە کۆمسیۆن بتوانێت سوودیان لێوەرگرێت. هەڵبەتە هەمان بیانوو بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان هێنرایەوە لە پایزی ساڵی پاردا. 

لەپاڵ ئەم کێشە گەورەیەی تۆماری دەنگدەران و هەبوونی ناوی مردووان، تەزویرێکی ئاشکرای تر ئەنجامدرا کە دیسانەوە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی کوردستاندا بەکارهێنرا بۆ زیادکردنی دەنگی لایەنێک لەسەر حیسابی لایەنێکی دیکە. لە هەڵبژاردنی تایبەتدا، ژمارەیەکی زۆری نەخۆشی ساختە لە نەخۆشخانەکاندا خەوێنران بۆ ئەوەی بە نایاسایی دەنگیان پێبدرێت. هەرچەندە لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدانی مەرجدار و تایبەت جیاکرانەوە و ئەوەی یەکەم لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتی کرا و ئەوەی دووەم رۆژێکی تایبەت بۆ خۆی دەستنیشانکرا و ئەمەش ئەگەرەکانی تەزویری لە ناو نەخۆشخانەکان کەمکردەوە بەڵام لە دەنگدانی تایبەتدا دەست لە ساختەکاری و هەوڵدان بۆ بەلادابردنی پرۆسەکە هەڵنەگیرا. بۆ نموونە لە ناو نەخۆشخانەکاندا، کارتە ئیلکترۆنیەکانی دەنگدان لە پزیشکان و کارمەندان دەسێندرایەوە و لە لای کارمەندانی کۆمسیۆن دەمایەوە. گلدانەوەی کارتەکان، گومانەکانی تەزویری زیاتر کرد بەوەی کە ئەو کارتانە دەکرێت لە شوێنی تر و لە لایەن  کەسانی ترەوە بەکارهێنرابا، چونکە ماشینی ئیلکترۆنی دەنگدان بوونیان نەبوو لە شوێنەکانی دەنگدانی مەرجدار لە ناو نەخۆشخانەکاندا. 

بە دیوێکی تردا و لە پێش و لە کاتی دەنگداندا، بەرپرسانی تەندروستی رۆڵێکی خراپیان بینی لە بەکارهێنانی پۆست و پلەکانیان بۆ مەبەستی حیزبی و سیاسی و دوور لە ئەخلاق و مۆڕالی پزیشكی و مرۆڤایەتی. جگە لەوەی کە بەرپرسانی تەندروستی هەر یەکە و کەوتە بانگەشە بۆ حیزبەکانی خۆیان (کە ڕەنگە ئەمە کارێکی ئاسایی بێت ئەگەر لە دوای دەوامی فەرمی کرابا) بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە هیچ بەرپرسێکی تەندروستی بوونی نیە  کە جیاوازیەکی ڕوون بکات لە نێوان کاری فەرمی و کاری حیزبی. ئەمەش بۆ هۆکارێکی زۆر سادە دەگەڕێتەوە کە ئەویش سەپاندنی ئەو بەرپرسانەیە بەسەر سیستمی تەندروستی و دەزگاکانیدا لە لایەن  حیزبە سیاسیەکانەوە. واتە ئەو بەرپرسانە دەبێت گوێڕایەڵی تەواوی حیزبەکانیان بن، ئەگەرنا لە پۆستەکانیان دووردەخرێنەوە. یەکێک لە گوێڕایلیەکان بۆ حیزبیش ئەوەیە کە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بە هەرچی شێوازێک هەبووە (فشار، چاوسوورکردنەوە، سزادان، پاداشت..هتد) دەنگ بۆ حیزبەکانیان کۆبکەنەوە. 

سەرباری ئەم هەموو کێشە و گرفتانە، بنکەکانی دەنگدان لە زۆریک لە شوێنەکاندا مەرجی تەندروستی و مرۆیانەیان تیا نەبوو. بۆ نموونە کەسانی کەمئەندام و پیر و پەکەوتە دەبوایە لە هەندێک شوێندا بە قاتی دوومی بنکەکاندا سەرکەون بە بێ ئەوەی هاوکارییەکیان بۆ دابینکرابێت. 

ئەم کێشە و گرفتانە جارێکی تر سەڵماندیان کە تەندروستی و پزیشکی تەنها لە چوارچێوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستی و کلینیکاندا نامێنێتەوە و کاریگەری و ئاسوارەکانی پەل بۆ هەموو جومگەکانی کۆمەڵگا دەهاوێت. 


ئاوێنه‌

  426

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت