KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئۆپۆزسیۆنی چەک بەدەست‌
| |
  21/05/2014

رۆی‌ 25ی‌ شوباتی‌ رابردوو هەفتەنامەی‌ ئاوێنە لێدوانێکی‌ د. بەرهەم سالحی‌ بڵاوکردەوە کە تیایدا وتبوی‌ دەزگا ئەمنیەکان شیرازەی‌ یەکێتیان شێواندووە، ئەم قسەیەی‌ د. بەرهەم تەنها بۆچون و بیروڕا نیە بەڵکو فاکت و حەقیقەتێکی‌ بەرجەستەیە و لە ئێستادا بە رەهایی‌ تارماییەکانی‌ دەبینین و لێکەوتەو کاریگەریە مەترسیدارەکانیشی‌ لە ناوماندا رۆژانە هاتوچۆ دەکات.

یەکێتی‌ ماوەی‌ مانگێکە بوەتە ئۆپۆزسیۆن و بە نەفەسی‌ ئۆپۆزسیۆن سیاسەت دەکات لەکاتێکدا هێشتا کابینەی‌ هەشت پێکنەهاتووەو خۆی‌ بەهەمو هێزێکیەوە پێکهێنەری‌ سەرەکی‌ حکومەتە کاربەرێکەرەکەیە، هاوکات وا دەرەکەوێ ئەم تەرزە لە ئۆپۆزسیۆن بونی‌ یەکێتی‌ کە لە فۆرمێکی‌ توندەرەوانەو لە هەندێک باریشدا ئانارشیستیانەدا گوتاری‌ سیاسی‌ خۆی‌ ئاراستە دەکات، لەم چرکەساتەدا روخسارێکی‌ مەترسیدارانەی‌ هەیە چونکە هەر دونیابینیەکی‌ سیاسی‌ ئەم حیزبە لە پشتیەوە هێزێکی‌ سەربازی‌ زەبەلاح و دەمامکدار راوەستاوەو پەنجەی‌ لەسەر پەلەپیتکەی‌ تفەنگەکەیەتی‌، کێشەکەش لەوەدایە بەشێک لە هێزەکانی‌ پابەندی‌ فەرمانی‌ هیچ ئۆرگانێکی‌ ئەو حیزبە نین و راستەوخۆ فەرمان لە شەخس یان گروپێکەوە وەردەگرن.

ئەم دۆخی‌ ئۆپۆزسیۆن بونەی‌ یەکێتی‌ دۆخێکی‌ زۆر ناتەندروست و ناسروشتیە چونکە لە ئێستادا نەفەسی‌ ئەم حیزبە لە هەموو روخسارەکانیدا نەفەسی ئۆپۆزسیۆنێکی‌ چەکدار دەبەخشێ.. بەمانایەکی‌ دی‌ کاتی‌ بەرپرسێکی‌ سەربازی‌ ئەو حیزبە دەلێ پابەندی‌ فەرمانەکانی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە نابین، کاتێ ئەندامێکی‌ مەکتەبی‌ سیاسی ئەو حیزبە هەڤاڵ ئەبوبەکر کە هێندەی‌ حیزبەکەی‌ ئەو دەنگی‌ هێناوە بە پارێزگاری‌ سلێمانی‌ نازانێ دەشڵێت رازی‌ نابین ئەو ببێ بە پارێزگار، کاتێ میلیشیایەک کۆمەڵی‌ هەڵسوڕاوی‌ گۆڕان دەستگیر دەکەن و بە زۆر ئیعتیرافیان لەسەر شتێ پێ دەکەن و لە میدیا حیزبیەکەیانەوە بلاوی‌ دەکەنەوە بە بێ گوێدانە دادگاو یاساو کەرامەتی‌ هاوڵاتی‌ بون لەم هەرێمەدا، هەموو ئەمانە دەلالاتی‌ مەترسیداریان هەیە ئەگەر ئەو سوپایە لە چەکداری‌ حیزب بهێنینە پێش چاومان..

کورت و کرمانج ئەوەیە یەکێتی‌ کە لە ئێستادا بەرپرسیاری‌ یەکەمی‌ پێکنەهێنانی‌ حکومەتەو دەیەوێ بە تۆبزی‌ بڵێ من بەشی‌ زۆرم دەوێ چونکە لەم هەڵبژاردنانەدا دەنگەکانم زیادیان کردووە بێ ئاگا لەوەی‌ کە پێکهێنانی‌ حکومەت هیچ پەیوەندیەکی‌ بەم هەڵبژاردنانەی‌ 30 نیسانەوە نیە..

هەموو ئەمانە ناچارمان ئەکات دەست و پەنجە لەگەڵ راستیەکدا نەرم بکەین کە یەکێتی‌ لە دۆخێکدایە لۆژیکی‌ سیاسی‌ لە دەستداوەو پێویستی‌ بە کۆمەک کردنە بۆ ئەوەی‌ بێتەوە سەر رێگا راستەکە بە پێچەوانەوە ئەوا دەبێت چاوەڕوانی‌ هەمان سیناریۆو رووداوەکانی‌ عەبدولفەتاح سیسی‌ و هەلبژاردنەکانی‌ میسر بین هیوام وایە یەکێتی‌ ئاوا بیر نەکاتەوە چونکە میسرو کوردستان زۆر زۆر جیاوازن، ئەویش زۆر بە سادەیی‌ لەبەرئەوەی‌ قۆناغێکی‌ نوێی‌ سیاسی‌ لە کوردستاندا لەسەرەتای‌ دەستپێکردندایە ئەویش قۆناغی‌ کەوتنی‌ کردارەکی‌ هاوسەنگی‌ هێزە لە کوردستان بەتایبەتی‌ کەوتنی‌ هاوکێشەی‌ رامیاری‌ پەنجا بە پەنجا، بەلام یەکێتی‌ نایەوی‌ ئەم راستیە قبول بکات.

  276

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت