KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
هه‌ولێره‌كه‌م هه‌سته‌ سه‌رپێ و ئه‌مجاره‌ خۆت بیگۆره‌‌
| |
  21/05/2014

دوای چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ساڵی 2009 دا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ خزمو كه‌سانم له‌ ماڵه‌وه‌ دانیشتبوین، باس باسی ده‌رئه‌نجامه‌كان بو.

خزمێكم پۆلیسی هاتوچۆ بو، زۆر به‌ توندی دابه‌زیبوه‌ سه‌ر پارتی و باسی له‌ گه‌نده‌ڵی له‌راده‌به‌ده‌ری ئه‌و حزبه‌و ، نا عه‌داله‌تیه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌كرد. زۆر نیگه‌ران ببو له‌وه‌ی جارێكی تریش پارتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتبو. كه‌ قسه‌كانی ته‌واو كرد لێم پرسی له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی به‌ كام حیزب داوه‌. وتی: دام به‌ پارتی؟!. پێموت" براده‌ر تۆ سه‌عاتێكه‌ سه‌ری ئێمه‌ت یه‌شاند به‌و قسانه‌، ئه‌وه‌ نیه‌ تۆش وه‌كو هه‌مو گه‌نده‌ڵكارێك ده‌نگت داوه‌ به‌ پارتی و ده‌رتچواندوه‌؟. وه‌ڵامی دامه‌وه‌و وتی" كاكه‌ به‌و خوایه‌و به‌ قه‌بری باوكم ترسام نه‌بادا له‌ ژووری ده‌نگداندا كامێرایان دانابێت و چاودێری ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دوایی نانیان ببڕن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ده‌نگیان به‌ لایه‌نێكی تر داوه‌ !.

له‌مه‌دا ناهه‌قی نه‌بو، چونكه‌ ئه‌و حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵات كه‌ په‌روه‌رده‌ی رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كانی عیراقن هه‌مو شتێكیان لێ ده‌وه‌شێته‌وه‌ بیكه‌ن له‌ پێناو پاراستنو به‌رده‌وامبونی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان..

دكتۆرێكی براده‌رم گێرایه‌وه‌، جارێكیان له‌ناو ته‌كسیه‌كدا كه‌وتبوه‌ قسه‌ كردن له‌سه‌ر وه‌زعی ئه‌و میلله‌ته‌و باس هاتبوه‌ سه‌ر گه‌نده‌ڵیو ناعه‌داله‌تی ودابه‌زیبوه‌ سه‌ر مه‌سئولانی پارتی و حكومه‌ته‌كه‌ی كه‌ حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵه‌و سه‌روه‌تو سامانی میلله‌ته‌كه‌ی ده‌خاته‌ گیرفانی كه‌سانێكی نزیك خۆیه‌وه‌. به‌ قسه‌ی دكتۆره‌كه‌ كابرای سایه‌ق رووی سه‌یاره‌كه‌ی وه‌رگێڕا بۆ دائیره‌ی ئاسایشی هه‌ولێرو له‌وی دایبه‌زاندو زمانی لێدابو كه‌وا قسه‌ی به‌ پارتی وحكومه‌ت وتوه‌. دوای ته‌حقیق وهه‌ره‌شه‌كردن وئیهانه‌یه‌كی زۆر به‌ڕییان كردبو.

كاتێك ئه‌و قسانه‌ی بۆم گێڕایه‌وه‌ شوكری خوام كرد كه‌ نه‌یان كوشتبو له‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌ی.

ئه‌م روداوه‌ زه‌مانی سه‌دامی دیكتاتۆری بیر خستمه‌وه‌ كاتێك هه‌مو دونیای كردبوه‌  به‌عسی و ته‌نانه‌ت سایه‌ق ته‌كسیه‌كانیش موعته‌مه‌دی ئه‌من بون و موچه‌ی مانگانه‌شیان له‌ ئه‌من هه‌بو.

ئێستا دكتۆری براده‌رم و پۆلیسه‌كه‌ی خزمیشم بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هیچیان له‌ رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كانی عیراق و دونیا كه‌متر نیه‌ وئه‌وانیش به‌ هێزی ئه‌منی و زه‌برو زه‌نگ حوكمی خۆیان جێگیر ده‌كه‌ن.

ئه‌و ترسه‌ی كابرای پۆلیس و براده‌ره‌ دكتۆره‌كه‌م ئێستا ره‌ویته‌وه‌. ئه‌و هه‌ولێره‌ی كاتی خۆی له‌ ترسی زه‌برو زه‌نكی ده‌سه‌ڵاتی پارتی نه‌یده‌وێرا ده‌نگ بداته‌ حزبه‌كانی تری ئۆپۆسزیۆن، له‌ هه‌ڵبژاردنی 2013دا ته‌وقه‌كه‌ی شكاندو ترسه‌كه‌ی نه‌ما، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ولێریه‌كان دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ رۆڵه‌ی ئازاو نه‌به‌ردی كوردن و، ئیدی ئه‌وانیش وه‌كو باقی میلله‌ته‌ ژیر ده‌سته‌كه‌ی حزبی بنه‌ماڵه‌ ئاماده‌ نین جارێكی تر حوكمی ترسو وتۆقاندن قبوڵ بكه‌ن.

له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشودا هه‌ولێریه‌كان بریاری خۆیاندا، بۆیه‌ش بینیمان كه‌وا ده‌نگی حزبه‌كانی ئۆپۆسزیۆن به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد، ته‌نانه‌ت له‌ ناو جه‌رگه‌ی مه‌سیف وموڵگه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ڵك جورئه‌تیان كردو به‌لێشاو ده‌نگی خۆیان دایه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌وه‌ش ته‌حه‌دایه‌كی زۆر بوێرانه‌و ئازایه‌نه‌ بوو كه‌ مایه‌ی ده‌ستگوشینی هه‌ولێریه‌ به‌ شه‌ڕه‌فه‌كانه‌.

ئێستا ده‌ركه‌وت كه‌ نه‌كامیرای شاراوه‌ی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وجودیان هه‌یه‌ وخه‌ڵك ده‌ترسێنن، نه‌ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن و تۆقاندنی خه‌ڵكیش دادی حزبه‌كانی بنه‌ماڵه‌ ده‌دات.

 ئه‌مرۆ گه‌نجانی هه‌ولێره‌كه‌م گه‌نجێتیان بۆ شاره‌ دێرنه‌كه‌م گه‌رانده‌وه‌و، له‌مه‌ولا نابێ بڵێین ( پیره‌ هه‌ولێره‌كه‌م) چونكه‌ كوڕه‌ ئازاكانی شاره‌كه‌م  گه‌نجێتیان بۆ گه‌راندۆته‌وه‌.

نه‌وه‌ی نوێی ئه‌مرۆی هه‌ولێره‌كه‌م ته‌وقی ترسی ده‌سه‌ڵاتی شكاندو، به‌هێزو توانایه‌كه‌ی سه‌رده‌میانه‌و مه‌ده‌نیانه‌وه‌ هاتۆته‌ مه‌یدان و، به‌ ده‌نگی خۆی بریار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆی ئه‌دات.

جا كوراِنی هه‌ولێره‌كه‌م:


بۆ ئه‌وی حزبی بنه‌ماڵه‌ وڵاته‌كه‌و شاره‌كه‌ت نه‌كه‌ن به‌ زیندانی گه‌وره‌ی زه‌مانی به‌عس  ده‌نگ بده‌ به‌ گۆران.

بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی ده‌سه‌ڵات جارێكیتر چاوی دایكو باوكو پوورو خاڵه‌كانتان به‌ ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر كوێر نه‌كه‌ن ده‌نگ بده‌ن به‌ گۆڕان.

بۆ ئه‌وه‌ی له‌ فه‌رمانگه‌كه‌تدا هاوكارێكت نه‌بێت به‌ جاسوس به‌سه‌رته‌وه‌و وه‌كو ره‌فیق حزبیه‌كه‌ی جاران راپۆرتت له‌سه‌ر بنوسێت، ده‌نگ بده‌ به‌ گۆڕان.

بۆ ئه‌وه‌ی فه‌زایه‌كی باشتر بره‌خسێت بۆ ئازادی راده‌ربرین و سایه‌ق تاكسیه‌كان نه‌بنه‌ موخبیرو به‌ كرێگیراوی دائیره‌ی ئاسایش، ده‌نگ بده‌ به‌ گۆڕان.

بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر وێنه‌ داگرتنێكی سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبیدا دادگایی نه‌كرێیت، ده‌نگ بده‌ به‌ گۆڕان.

بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێره‌كه‌ت بكه‌یته‌ پایته‌ختی ئازادی و قه‌لا هۆلاكۆ شكێنه‌كه‌شی به‌ راستی ببێته‌ سومبولی ئازایه‌تی و بوێری، ده‌نگ بده‌ به‌ گۆڕان.

هه‌ولێری گیان: هه‌سته‌ سه‌ر پێ و ئه‌مجاره‌ تۆ خۆت بیگۆره‌.

  319

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت